شاندی ئاشتی و ئازادیی سەردانی تەڤگەری ئازادیان کرد

لەبارەگای خۆی تەڤگەری ئازادیی پێشوازی لە شاندی ئاشتی و ئازادیی کرد لە شاری سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢/٥/٢٠٢١تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای سەرەکی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە شاندی ئاشتی و ئازادیی کرد، لە دانیشتنەکەدا باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو داگیرکارییەی کە هەیە لە سەر باشوری کوردستان کرا.
شاندی ئاشتی و ئازادیی کە لە سەر ئاستی ئەوروپا لە ١٤وە وڵاتی جیاجیاوە هاتبوون، نزیک مانگێک دەبێت سەردانی کوردستانیان کردوە، بۆ مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەو داگیرکاریانەی کە لە لایەن تورکی فاشیستەوە دەکرێتە سەر خاکی کوردستان و ئەو دەستدرێژیانەی کە دەکرێتە سەر گوندەکانی کوردستان.

لەماوەی سەردانەکەیاندا شاندی ئاشتی وئازادیی سەردانی چەندی ڕێکخراو حیزب و کەساییەتیان کردوە، وە هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە لە بەرامبەر ئەو داگیرکاریانەی کە دەکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و
هەروەها گەیاندنی ڕاستییەکان بە پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپی و ئاگاداربون لە داگیرکارییەکانی دەولەتی تورکیا و پێشەلکارییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و خاکی عێراق

 

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *