فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا گوندەكانی مێرسیدا و بیرۆباسفرەی سەر بە شارۆچكەی شێخانی، لەخۆرهەڵاتی دهۆك بۆردوومان كرد.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەوڵەتی داگیركەریی توركیا بەردەوامە لە هێرش و بۆردوومانەكانی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان هاووڵاتیی مەدەنیی، هەروەها بۆردوومانەكان بووەتە هۆی سووتانی ڕەز و باغی جوتیارانی هەرێم.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە مێدیاکانی عیراقی راگەیاندوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، دووجار بۆردوومانی گوندەكانی مێرسیدا و بیرۆباسفرەی سەری بە ناحیەی ئەتروشی لە باكووری شارۆچكەی شێخانی سەربە پارێزگای دهۆك کردوە.
ئەوەشی خستەروو، بەهۆی بۆردوومانەكەوە، ئاگر لە دارستان و پوشوپاوانی ناوچەكە بەربووە و زیانێكی زۆری ڕەز و باغی ناوچەکە گەیشتووە.