دوای سێ هەفتە هێشتا بکوژانی دەستگیرنەکراون

سێ هەفتە تێپەڕ دەبێ بەسەر شەهید بوونی هەڤال شوکری سەرحەد، بەڵام هێشتا بکوژان دەستگیرنەکراون، لەکاتێکدا بکوژان لە کامیرای چاودێرییەکان بە باشی دەرکەوتون و دیارن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢/١٠/٢٠٢١ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی هاوڕێ و هەڤاڵان و دۆستانی هەڤاڵ یاسین بووڵوت ناسراو بە شوکری سەرحەد کە بەرپرسی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بوو لەباشور، لە شوێنی شەهیدکردنی گردبوونەوە و داوای بەسزا گەیاندنی تاوەنبارانیان کرد.

لەگردبوونەوەکەدا لە لایەن ئامانج حەمەرەش ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

کەتێداهاتبوو: وەک کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان پەکەکە لەباشور دووپاتی دەکەینەوە تا دەستگیرکردنی تاوەنباران، چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت. هەموو هەینیەک لەم شوێنە کۆدەبینەوە.

ئەوەش هاتبوو: پێشتر دەزگا ئەمنیەکان ڕایانگەیاندبوو تاوەنباران لە کامیرای چاودێریدا دەرچونە، بەڵام تا ئێستا ئەمە بۆرایگشتی ئاشکرا نەکراوە، دوا دەکەین بێنەسەرخەت و بەلگەکان ئاشکرابکرن.

باس لەوەش کرا: ئەگەر بێت و دەزگا ئەمنیەکان ئەم ڕووداوە ئاشکرا نەکەن، ئەوا ئەوان بەبەرپرسیاری ئەم تیرۆرە دەزانن.

لەکۆتایشدا گوڵی وەفا لە شوێنی شەهید شوکری دانرا،

هەروەها چێکی بکە

خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکردەوە

ڕاپەڕین جارێکی دیکە خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى ڕانیە دەستیپێکردەوە و داوا دەکەن دەرماڵەیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *