پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق، رەخنەی لە قسەکانی مەسرور بارزانیی گرت کە گوایە لەلایەن عێراقەوە ستەم لە گەلی کوردستان ئەکرێت، ئاماژەی بەوەدا کە بنەماڵەی بارزانیی خاوەنی سەرۆکایەتیی کۆمار و وەزارەت و دادوەرەکانن، ئەی کوا ئەو زوڵمەی کە بارزانیی باسی؟
غالب محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق راگەیاند، ئەو قسەیەی مەسرور بارزانیی لەبارەی زوڵم و چەوساندنەوەی کوردەوە بە قسەیەکی دروست دادەنرێت ئەگەر باسی کورد لە تورکیا و هەندێک وڵاتی دیکە بکات، بەڵام ئەگەر باسی کورد لە عێراق بکات، ئەوا هەڵەیە چونکە بەپێی دەستوور لە مافەکانیان بەهرەمەندن، ھەرێمی کوردستانیش سێ وەزیری لە حکومەتدا ھەیە، گەلی کوردستانیش وەک عێراقییەکانی دیکە لە مافە دەستوورییەکانیان بەهرەمەندن.”
ئاماژەی بەوه شدا، “قسەکانی بارزانیی کەباسی کوردی عێراق دەکات، جگه له دووفاقیی شتێکی تر نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەبنە ماڵەی بارزانی وەزیریان لە حکومەتی سودانیی هەیه،ئەی کوا ئەو نادادپەروەرییەی کەهەیه و قسەی لەبارەوە دەکەی.
جەختیکردەوە، “جگە لە وەزیرەکان، بنەماڵەی بارزانیی پۆستی سەرۆکی کۆمار و دوو دادوەریان لە دادگای فیدراڵیی هەیە، جگە لە باڵیۆز و بەشێکی زۆر لە ستافی وەزارەتی دەرەوە”.