هۆشداریی لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدرێت

بەهۆی گەمارۆی قورسی سەر ناوچەی شەهبا، کە ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەبەردەوامیی دەسەپێندرێت، دۆخی تەندروستیی لە شەهبا لە مەترسیدایە. لەسەدا ٨٠ی نەخۆشخانەی ئاڤرین ناتوانێت خزمەتی خەڵک بکات.

 دانیشتوانی عەفرین کە بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارە بوون و لە هەرێمی شەهبا نیشتەجێ بوون، ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە گەمارۆیەکی قورسیان لەسەرە.

هەموو پێویستیەکانی ژیان لە سەر هەرێمەکە بڕاوە. لە سووتەمەنیەوە بگرە هەتا پێویستیەکانی نەخۆشخانە (دەرمان، ئامێرەکانی پزیشکی) زۆر بە کەمی دەگەنە هەرێمەکەوە.

ڕژێمی دیمەشق لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە ڕێگەی بەربەستەکانی هێلی ئێم ٤ گەمارۆی ناوچەی شەهبای توندتر کرد. بواری پەروەردە، شارەوانی، کشتوکاڵ و هەموو ژیان لە شەهبا ئاستەنگی بۆ دروست بوو.

بەهۆی ڕووخاندنی ژێرخانەکانی هەرێمەکەوە لە سەرەتای شەڕی سوریاوە و سیاسەتی زەوی سووتاو کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورک و داعشەوە ئەنجامدرا؛ کارەبا لە شەهبا بە مۆلیدەوە دابین دەکرێت. بەڵام بەهۆی کەمی سووتەمەنی لە شەهبا لە ٢٣ی تشرینی دووەمەوە کارەبا نییە. هەروەها لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە دۆخی نائاساییدایە.

نەخۆشخانەی ئاڤرین کە دوای داگیرکردنی عەفرین بەگوێرەی دەرفەتی کەم لە هەرێمی عەفرین دامەزراوە، ڕۆژانە دەتوانێت ٥٠٠ نەخۆش وەربگرێت و چارەسەری بکات. بەڵام ئێستا بەهۆی گەمارۆی قورس و نەبوونی کارەبا و دەرمان تەنها لە دۆخێکی زۆر لەناکاو و رەوشی تەندروستی مەترسیدار دەتوانێت کار بکات.

سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکە ڕاگیراون، تەنها بەشی فریاکەوتن و بەشی چاودێری تایبەت و نەشتەرگەریی، فریاگوزاری کاردەکەن. بۆ بەشی چاودێری تایبەت، بەهۆی کەمی سووتەمەنی، تەنها یەک مۆلیدە بۆ ئامێرەکانی داگیرساندنی ئەوێ بەکاردەهێنرێن، ئەمەش بە بێ ئەوەی گڵۆپەکان دابگیرسێنن. پەرستار و پزیشکەکانی ئەوێ بە لایتی دەستی کاردەکەن کە لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بارگاوی دەکرێنەوە.

ئارین عەلی، ئەندامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین ڕایگەیاند، لە سەدا ٨٠ی نەخۆشخانەی ئاڤرین ڕاگیراوە و دەڵێت: “گەورەترین نەخۆشخانە لە هەرێمەکەدا نەخۆشخانەی ئەڤرینە، هەزاران ئاوارەی عەفرین و خەڵکی شەهبا لەم نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن. هەروەها خەریکە ئەوەیش ڕادەگیرێت، هەروەها سەرجەم کارمەندانی تەندروستی بەبێ پشوودان کاردەکەن، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، هەرێمی شەهبا ڕووبەڕووی مەترسی تەندروستی دەبێتەوە.”

هاوسەرۆکی لێژنەی تەندروستی عەفرین و کانتۆنی شەهبا، د.ئازاد ڕەشۆ، ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستای شەهبا ماوەی ٦ ساڵە بەردەوامە و وتی:”گوشارەکانی گەمارۆدانی ڕژێمی دیمەشق لە شەهبا گەیشتووەتە لوتکە ئەمساڵ.لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بواری تەندروستی دروستکردووە، لەهەمان کاتدا نەخۆشخانەکانی تل ڕعفەت و ئاڤرین بەهۆی کەمی سووتەمەنی تەنها بۆ بارودۆخی نائاسایی کاردەکەن. هەروەها، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، ئێستا دەیان هەزار خوێندکار بە خوێندکارانی بەشی تەندروستیشەوە بێبەشن لە خوێندن، جگە لەوەش منداڵێک لە کەمپی عەفرین لە شەهبا بەهۆی نەبوونی دەرفەتی هاتوچوو و نەبوونی سووتەمەنی گیانی لەدەست دا، بە هۆی کەمی سووتەمەنی و دەرمان لە هەرێمی شەهبا ئەگەری قەیرانێکی مرۆیی ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.”

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …