حسێن کەرکوکیی: هەوڵێک هەیە کرێکارانی هەرێمی کوردستان سود لە یاساکانی عێراق وەربگرن

بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد، سەردانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی گشتیی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق-ی کرد، لە بارەی کێشەی کرێکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد، ئاماژە بەوەشکرا هەوڵێک هەیە کرێکارانی هەرێم سود لە یاساکانی عێراق وەربگرن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٥/١٣ حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارەکە، سەردانی حسن جەمەل شەمەریی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی گشتیی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق-ی کرد و کەرکوکیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: لە سەردانەکەدا هەردوولامان باسمان لە بارودخی کرێکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو یاساو رێسایانەی لە عێراق هەیە بۆ کرێکاران و مافی کرێکاران و بێکاریی و خانەنشینییان، ئەو ئیمتیازاتانە کرێکارانی هەرێمی کوردستان لێی بێبەشن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو یاسایانەی لە عێراق هەیە چۆن بتواندرێت کرێکارانی هەرێمیش لێی سودمەند بن، هەوڵێکیش هەیە کە ئەو یاسایانە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەداخەوە سەندیکاکانی هەرێم زۆر جار هاوکارمان نابن، گرنگە ئەوەیە سەندیکای کرێکارانی هەرێم هاوکارمان بن.

جەختی لەوەشکردوە، کە گفتووگۆیان کردوە لەبارەی ئەوەی تەڤگەریی ئازادییش لەو چوارچێوەیەدا کار ئەکات کە کرێکاران و هەموو خاوەن پیشەکان لە رێگەی سەندیکاکانەوە مافەکانیان بەدەستبهێن و خۆیان رێکبخەن.

هەروەها سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هاتنی کرێکاری بیانیی کە بە نرخی کەمتر کار ئەکەن بووتە هۆی ئەوەی بێکارییش لە ناو عێراق بڵاو ببێتەوە، هەتا ئێستا یاسایەک نییە بۆ رێکخستنی هاتنی کرێکاری بیانیی.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …