ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی هۆشدارییدەدەن

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی رایده‌گه‌یه‌نن، گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکان دەبەنە بەغدادی پایتەخت و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن موچەو بژێوی هاووڵاتییانی هەرێم راستەوخۆو لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات.


ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هۆشداریی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، “لای هەموان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاریی هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر“.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە (1ی 10ی 2023) دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، “دەکەین بە ڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، کات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاری دەکەین“.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی  راشیدەگەیەنن “بەم نزیکانە و بەهاوکاری دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین موچە و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتا (حکومەتی عێراق) راستەوخۆ و لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات“.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …