سەنتەرێکی ستراتیژیی: فیدراڵییزمی عێراق هەر لە سەرەتاوە لەرزۆک و نایەکسان بوو

سەنتەرێکی سیاسیی و ستراتیجی، دانی بەوەدانا کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥دا ڕۆڵێکی گەورەی لە نووسیینەوەی دەستووری عێراقدا بینیوە و ئەوەی پێی ئەوترێت فیدراڵییی لە دەستووردا ناساندوە.

سەنتەری ویڵسنی ئەمریکیی کە تایبەتە بە کاروباری سیاسیی و ستراتیژیی، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی بڵاوکردەوەتەوە کە “یەکێک لەو میراتانەی کە ئەمریکا بۆ عێراقی هێناوەتە ئاراوە، چەمکی فیدراڵییی بووە بە بیانووی دوورکەوتنەوە لە پێکدادانی نێوان کۆمەڵگە فرە نەتەوەییەکانی وڵات، بەڵام لە واقیعدا ناوەندگەرایی دەوڵەت هەڵدەوەشێنێتەوە و لاوازی ئەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی دەستوور ئەوەیە کە فیدراڵییزم نەک تەنها لە عێراقدا ناساندوە، بەڵکو بە قەبارەیەکی گەورەتر لە جیهانی عەرەبییدا، کە دەوڵەتەکان لە ڕووی مێژووییەوە مەرکەزییەکی بەرزیان هەبووە، بۆیە فیدراڵییزمی عێراق هەر لە سەرەتاوە لەرزۆک و نایەکسان بوو، بە تەنها یەک هەرێمی فیدراڵیی کە کوردستانە لە دەوڵەتی مەرکەزیدا”.

راشیگەیاند، “لە نێو ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی کە فیدراڵییزم دروستیکردوە، سێ پرسی سەرەکیی هەن،  یەکەم، سنوورەکانی جیاکردنەوەی کوردستان لە باقی عێراق بەو پێیەی بە ڕوونی دیاری نەکرابوون و ناوچەیەکی کێشە لەسەری گەورە لە نێوان کوردستان و باقی عێراقدا هەبووە، دووەم، دیاری نەکرا کێ خراوەتە ناو دانیشتوانی کوردستان، کێشەی سێیەم پەیوەندیی بە سامانی نەوت و غازی نێوان هەرێم و ناوەند و یاساکانییەوە هەیە، تا ڕادەیەکی کەمتر کۆنترۆڵکردنی باجی گومرگیی لەسەر هاوردەکردن بۆ کوردستان لە وڵاتانی دراوسێوە کە گرنگترینیان تورکیایە”.

ئاماژە بەوەشکراوە “لەبەرئەوەی تا ئەمڕۆ هەر سێ پرسەکە یەکلایی نەکراونەتەوە و ناوچەی جێناکۆکیی لەسەر ماوەتەوە و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەکراوە، هەروەها پارلمانی عێراق هەرگیز یاسای نەوت و غازی پەسەند نەکردوە کە دەسەڵاتی حکومەت فیدراڵییی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رونبکاتەوە بۆ بەڕێوەبردنی یەدەگەکان، لەوانە نەوت، لەوانە مافی واژۆکردنی گرێبەست و هەناردەکردنی نەوت و گازیان لە هەرێمەوە هەیە”.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو “ئەمە بووە هۆی ناکۆکیی لە نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم بەتایبەتیی لە بواری نەوتدا، بەو پێیەی هەرێم یاسای خۆی سەبارەت بە نەوت و گاز پەسەند کرد و بەرەو پێشەوە چوو لەگەڵ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەبێ ئەوەی ئاماژە بە حکومەتی ناوەند بکات، کە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی بەغداد بووەوە، بەتایبەتیی بە پابەندبوونی هەرێم بە کۆتایی ڕێککەوتووەکان بۆ گەیاندنی بڕی نەوت بۆ دەستەبەرکردنی پشکی خۆی لە بودجەی فیدراڵیی”.

سەنتەری ویڵسنی ئەمریکیی هێمای بۆ ئەوەشکردوە”بەهێواشیی هەڵوەشاندنەوەی فیدرالیزمی عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئەو کێشانەدا گورزێکە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی دەوڵەتی عێراق لە ڕێگەی دروستکردنی فیدراسیۆنێک کە لە ڕووی یاساییەوە ملکەچی حکومەت نیین لە بەغداد”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …