چەکدارانی پارتی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا

چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دوێنێ بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە روویانکردبووە سیدەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی گەریلاکان شەڕ هاتە ئاراوە و ئاڵۆزیەکە تائێستاش بەردەوامە.

ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازییەوە کە زرێپۆش و تانکیشیان تیادابوو، گواسترانەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی سەر بە هەرێمی برادۆست.

ئاژانسی هەواڵی فورات،  رایانگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ بەشێک لەو چەکدارانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەورووی زینێ لە گۆڕەپانی گۆشین، هێرشیان کردوەتەسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردسان و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیان لەلایەن گەریلاوە، شەڕ هاتووەتە ئاراوە، تائێستا ئاڵۆزیی و گرژییەکان بەردەوامن.

هەروەها چێکی بکە

مرۆڤ و ژینگە

لەتیف فاتیح فەرەج بابەتی ژینگە بابەتێکی گرنگی ئەم ساڵانەی دواییە، کە زۆرترین قسەی لەبارەوە دەکرێت. …