دیدارێک بۆ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان ڕێکخرا

دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتی پەیەدە کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤/١٢/٢٠٢٢ لە هۆلی خاک لە شاری سلێمانی، بەدەستپێشخەری نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی – پەیەدە، دیدارێک ڕێكخرا، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەلام عەبدوڵلا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، سارا ڕەزا، جومعە ئەکرم، لە دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی بەشداربوون، هاوکات بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان و نوسەر و چالاکوانانی سیاسیی، بەشداربوون.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا بەگرتە ڤیدۆیەکی ئاسیا عەبدوڵا، هاوسەرۆکی پەیەدە و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) دەستی پێکرد کە پەیامی خۆیان ئاڕاستەی کۆبوونەوەی کردبوو و جەختیان لە سەر یەک هەڵوێستی گەلی کورد کردەوە، باسیان لە مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان کرد و دواشیان لە هەموو گەلی کورد کرد کە یەک دەنگ و یەک هەڵوێتست بن، لە بەرامبەر مەترسیی و هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها لە کۆتاییدا، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندرا کەتێداهاتبوو: لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمیتەیەک دابمەزرێت و کۆبوونەوەکانیش بەردەوامیی هەبێت. سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان بەتایبەت بەیاننامەش بۆ ئەو مەبەستە دەربکات.
ئاماژەش بە راپەڕینەکانی ئێران کرا و هاتووە: ئێمە هەموو پشتیوانیەکی خۆمان بۆ شۆڕشەکانی ئێران دووپات دەکەینەوە و ئەو کارە خراپانەی دەوڵەتی ئێڕان شەرمەزار دەکەین.
هاوکات داوا لە ڕەوەندی کوردیی کرا، پشتیگریی لە پارچەکانی کوردستان بکەن، دەشڵێن: بانگەوازی لە ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا، دەکەین کە پشتگیری خۆیان بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان دووپات بکەنەوە وە بتوانن دۆزی گەلی کورد بە جیهان بناسێنن.
س_ع

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *