پەیمانگەی واشنتۆن: هەرێمی کوردستان لە ناوئەچێت

پەیمانگەی واشنتۆن رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردی عێراق بەهۆی مملانێی حیزبایەتیی و دابەشکاریی سیاسیی ناوخۆیی و عەشایەرییەوە لەناو ئەچێت.

لە دوای چەند مانگێک لە موزایەدە و مشتومڕ، پارلمانی عێراق بودجەی سێ ساڵی بە ژمارەیەکی پێوانەیی پەسەند کرد کە 153 میلیارد دۆلارە بۆ ساڵی 2023.

پەیمانگەی واشنتۆنی ئەمریکیی لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە “ریفراندۆمی مشتومڕا ئامێزی کورد بۆ سەربەخۆیی زیانی گەورەی جیۆگرافیی و سیاسیی و ئابووریی لێکەوتەوە، ئەو دابەشبوونە ناوخۆییانەی کە لەژێر پەردەی سەرکەوتنە ئاشکراکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا خۆیان حەشاردابوو توندتر بووە.”

ئەوەخراوتەڕوو، لە نێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە ململانێکان لەسەر دەسەڵات مێژوویەکیان هەیە و لە ساڵانی ڕابردوو خراپتر بووە. هەوڵەکانی دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوایی لەوانەش یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باربارا لیڤ بۆ هاندانی ئەو دوو لایەنە لەسەر چالاککردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بەڵام کاتێک ڕێنمایی ڕۆژئاوا پشتگوێخرا، تەنها ئاشتییەکی کاتیی لێکەوتەوە،

ئاماژە بەوشکراوە، هەر کاتێک پێوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و پارتیی جددیی بێت ئەوا پەیوەستە بە قامچیی بیانیوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە:”ئەم ململانێیانە ڕێگرییان لە توانای کورد کرد بۆ پێشکەشکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا، دابەشبوونە ناوخۆییەکانیش بووە هۆی نەبوونی پرۆسەیەکی یەکگرتووی بڕیاردان، ئەمەش وایکردووە کە هەرێمی ئۆتۆنۆمی نەتوانێت بەرگرییەکی کاریگەرانە بکات لە سەربەخۆیی خۆی و جەختکردنەوە لەسەر پێداویستییەکانی لە بودجەدا”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …