رۆژنامە عەرەبییەکان: شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە

لە چاپەکانی ئەمڕۆیدا رۆژنامە عەرەبییەکان جەختیان، لە دۆسیەی تیرۆرستانی داعش و رێککەوتنەکانی درعا و هەڵبژاردنەکانی تورکیا کردوەتەوە.

رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت، باسی  لە دۆخی سوریا، شکستی تیرۆستانی داعشی کردوە؛ رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراکردوە کە رۆژی ٨ی حوزەیران کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەڕێوەدەچێت و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکیی ڕایگەیاندوە، داعش زۆر لاواز بووە، بەڵام شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە.

جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش “ئیان ماکاری” بە رۆژنامەکەی  رایگەیاند: لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کێشەیەکی مرۆیی و ئەمنیی هەیە. لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانم چووینە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا. بەدواداچوونم بۆ دۆخی کەمپی هۆڵم کرد، بارودۆخی ئەوێ زۆر مەترسییدارە، مەترسییەکی گەورەی ئاسایش و مرۆیی بۆ ئێمە دروست ئەکات. زۆربەی دانیشتووانی کەمپەکە بە منداڵێکی زۆریشەوە خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین ناکرێت و رووبەڕووی مەترسیی جێهێشتنی کەمپەکە ئەبنەوە.

ئەوەشی روونکردەوە، هاوپەیمانییەکە هەوڵی کۆکردنەوەی ٦٠٠ میلیۆن دۆلار ئەدات، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانی گروپێکی کار لە بەرلین کە لە مانگی نیساندا راگەیەندرا”. گروپی کار ئەو پارانە بۆ بەرنامەکانی سەقامگیریی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و عێراق سودی لێوەرئەگرێت.”

‘درعا: ڕێککەوتنی نوێ لەسەر ڕێگای شام-عەمان’

رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت، ئاماژەی بە داواکاریی حکومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە نوێیەکان لە درعا و نووسیویەتی: ئەم ڕێککەوتنە لە ناوچەکانی سەر رێگەی نێودەوڵەتیی نێوان دیمەشق و عەمان دەبێت، وەک شارۆچکەی مەهجە لە باکوری درعا، نەعیمە و ئوم مەیازین و نەسیب لە ڕۆژهەڵاتی درعا ئەبێت، بەڵام ئەوەی تازەیە ئەوەیە کە رژێمی سوریا بە مەبەست ناوی خەڵکی لەو شارۆچکە و گوندانە ناردوە کە رێککەوتنە نوێیەکانیان تیادا ئەکرێت، لەنێو ئەو کەسانەدا ئەندامان و فەرماندەکانی گرووپی رێککەوتن هەیە و سەر بە لیوای هەشتن کە لەلایەن رووسیا پشتگیریی ئەکرێت و سەر بەلقی هەواڵگریی سەربازییە.

سەرچاوەکانی شارۆچکەی مەهجە لە باکووری شاری درعا لە سەر ڕێگەی دیمەشق ـ عەمان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاند، ئەنجومەنی خۆجێیی شارۆچکەکە لیستی ناوی ٢٩ داواکراوی بڵاوکردوەتەوە.

“تورکیا دوای هەڵبژاردنەکان: یان دیموکراسی و چاکسازیی یان بەردەوامبوونی فشارەکانی ئێستا”

رۆژنامەی ئەلعەرەب-ی لەندەنیی، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا نووسیویەتی: “رۆژی یەکشەممە، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەئەچێت”. ئەم هەڵبژاردنە تەنها بۆ سەرۆکایەتیی نییە، بەڵکو بۆ دیاریکردنی چارەنووسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا و دۆسیەی ناوخۆی تورکیایه. ئەم گەڕە یان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا درێژە بەستەم و شەڕ ئەدات، یان لەگەڵ کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن دەست بە پرۆسەیەکی نوێ ئەکات، کە بەڵێنی گۆڕانکاریی لە دژی سیاسەتی ئاکەپەی  ئیسلامیست دابوو.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …