زەنگی شەڕی جیهانی سێیەمین، کەوتنە خوارەوەی دەمامکی خودایانی سەر زەوی

 بەشی یەکەم

سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی 20 ساڵیم (1970 – 1999) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگای لەبەردەم پێشکەوتنی گرنگ کردەوە، بەڵام بەشی ئەوەی نەکرد ئەو گرێ کوێرەیە بەرەو چارەسەرییەکی بەردەوام ببات کە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێی کەوتووە.

نیشانەکانی دەسپێکردنی پلانگێڕی نیودەوڵەتی 1998

لە 1ی ئەیلولی 1998 دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕێگای تەلەکۆنفارنسەوە بەشداری بەرنامەیەکی MED TV  بوو لەوێوە لە پێناو خۆشکردنی زەمینی خولقاندنی پێگەی ئاشتی بانگی ئاگربەستی ڕاگەیاند. لە تورکیاشەوە بە شێوەیەکی سنوردار ڕۆژنامەوان و ئەندامی ڕاگەیاندن بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون.

هێشتا ماوەیەکی زۆر کورت بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەی پەکەکە دا تێپەڕیوە کە لە 16 ی ئەیلول لە شارۆچەکەی ڕەیحانلی ئەسکەندەروونە و لە خیتابێکیدا بۆ گەل، ئاتیلا ئاتەش ڕوونکردەوە و گووتاری زۆر توند و تیژی خستە ڕوو. لەپاش ئەو خیتابەش نوێنەری سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی دیسان هاتەوە  بۆ چاوپێکەوتن بەم شێویە وەڵامی ئەو ڕوونکردنەوە دەداتەوە.” ئەمە هەڵوێستێکی تاکتیکییە، نیازێکی خراپمان نییە و بەمە فشار دەخەینە سەر سوریا و شتێکی دیکە نییە. لە داهاتوو دا ئێمەش ئاگربەست ڕادەگەیەنین.”

ئەو دیدارەی ئەنجامدراوە بە سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنرێ ئەو کاتە سەرۆک گوتی: ” ئەم رەوشە مەترسیدارە و ئەوانە دەیانەوێت شتێک بکەن و تێگەشت کە پیلانگێڕییەکی چەپەڵ بەڕێوەیە، بۆ وەرگرتنی تەگبیری پێویست وشیاری بڵاوکردەوە. گەریلا وابەستە بوو بە بانگەوازی سەرۆکایەتییەوە، بەڵام دەوڵەت زیاتر پەرەی دا بە هێرشەکانی و تادەچوو زیاتر بەردەوامی پێدا. لەو قۆناغەدا جێگرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان “پ د ک” لەلای تورکیا و لەبەرامبەر گەریلا بەردەوامییان دا بە هێرشەکانیان، بەرپەرچدانەوەیەکی لاواز لەلایەن گەریلاوە، بووە هۆکاری نیوەچڵ مانەوەی ئاگربەستەکە و بەهێزبوونی لقی “هەڵۆکان” واتا شەڕخوازەکانی ناو دەوڵەت. بەمشێوەیە ئەم قۆناغەی ئاگربەست پراکتیکیانە کۆتایی پێهێنرا. ئەگەر ئەو ڕەوشانە نەبوونایە دەوڵەتی تورک دەیتوانی هەندێک هەنگاو بهاوێ و بەرەو قۆناغی چارەسەری سیاسی بچێت.

ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی چوونی بۆ ئەوروپا دەڵێت: “هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە رێگەی ئەسیانەوە لە 9 ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەوەش لەگەوهەری خۆیدا لە کەسێتی مندا گوزارە لە ئیفلاسکردنی تێڕوانینی پارادیگمای هاوچەرخ دەکات. سەرباری تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەرچەرخاندنی پێکهاتەی بە گوومانی زهنیەتم، بەڵام لە گۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزێکی سەرکەوتووی ئازادی ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاریان کردم ڕوو بکەمە ئەوروپا کە نوێنەری هێزی شارستانی بەکاریگەرە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕ بوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابردوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزارشتی لە بنبەستبوونێکی قووڵ دەکرد. سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی 20 ساڵیم (1970 – 1999) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگای لەبەردەم پێشکەوتنی گرنگ کردەوە، بەڵام بەشی ئەوەی نەکرد ئەو گرێ کوێرەیە بەرەو چارەسەرییەکی بەردەوام ببات کە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێی کەوتووە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *