لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و گلەیی و ناڕەزایەتی خۆمان گەیاند بۆ ئەوەی دەنگمان بگاتە هەموو لایەک.

ئەمڕۆ خانەوادەی شەهید محەمەد زەکی چەلەبی و دەیان پەنابەری سیاسی و وڵاتپارێزانی باکوری کوردستان، سەردانی مەزاری سەرکردەی کۆچکردووی یەنەکە، مام جەلال تاڵەبانییان کرد لە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و تێیدا داوای دۆزینەوە بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبییان کرد.

سەرەتا موسا خالید، نوێنەری ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا لە بارەی هۆکاری هاتنیان بۆسەر مەزاری مام جەلال وتی: مام جەلال کەسایەتییەکی کوردپەروەر و شۆڕشگێڕبوو، هەوڵی بۆ یەکێتی کوردان دەدا.

ئەو باسی لە دۆخی خۆیان کرد و ڕوونیکردەوە: ئێمەی کوردانی وڵاتپارێزی باکوری کوردستان لێرە لەژێر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەژین، دەیان هاوڕێمان لە سلێمانی کراوەتە ئامانج کۆتاجاریش هاوڕێمان محەمەد زەکی چەلەبی تیرۆرکرا.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دەیان کۆبوونەوەمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و ئاسایش و پۆلیس و خودی یەنەکەش کردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوانەی کە تەقەیان لە شوکری سەرحەد و فەرهاد بارش و محەمەد زەکی چەلەبی کرد هێشتا دەستگیرنەکراون، هیچکام لە بکوژانیش ئاشکرانەکراون.

ڕوونیشیکردەوە، مام جەلال کاتی خۆی دەیوت یەک پشیلەی کوردیش تەسلیمی دوژمن ناکەین، ئەمڕۆ کوردانی وڵاتپارێز لەناو سلێمانیدا شەهیددەکرێن، بەڕێوەبەران و ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندکارانی سلێمانی بۆچی بێدەنگن،؟ ئەم بێدەنگییە بۆ چییە؟ بۆچی بکوژەکان نادۆزرێنەوە کوان تاوانباران؟ ئێمە ئەمڕۆ گلەیی و ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندە مام جەلال، چونکە مام جەلال بۆ کوردان نرخێکە و کاتی خۆی ڕایگەیاند کە سلێمانی پەناگەیە بۆ کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، ئێمە ئەمڕۆ بەسەردانی مەزاری مام جەلال دەستمان پێکرد، تا ئەوکاتەی بکوژان و تاوانباران دەدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان دەگەن بەردەوامدەبین لە هەوڵەکانمان.

دواتر نورتەن چەلەبی، هاوژینی شەهید زەکی چەلەبی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە هاتینە لای مام جەلال بۆ ئەوەی دەنگمان بگاتە هەموو لایەنێکی بەرپرسیار لە سلێمانی، زەکی وڵاتپارێزێکی مەدەنی بوو لێرە پەنابەربوو تاوانی چی بوو کە بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرکرا، ئێمە سلێمانیمان بە خاکی خۆمان دانا، بەڵام دوژمن دەستی خستە ئەم خاکەش، ئەی پەدەکە ئەی بارزانی ئەگەر دەستان لە تیرۆرکردنی شەهید زەکیدا نییە بۆچی بکوژەکانی ڕادەست ناکەن؟.

هەروەها وتیشی: ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ئەوە ١٠ ڕۆژ تێپەڕی بۆچی وەڵامێکمان نادەنەوە، ئێوە چی دەڵێن بە کچەکەم کە لێرە لەدایک بووە، قبوڵی ناکەم هەتا ئەو بکوژانە ڕادەست نەکەن بە سزای خۆیان نەگەن کۆڵ نادەین، خوێنی زەکی لە سەر ئەرز نامێنێتەوە باش بزانن ڕێگای زەکی ڕێگای منە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *