فۆرن پاڵسی: تورکیا لانکەی شارستانییەت وشک ئەکات

وەرگێڕان: تەڤگەر

گۆڤارێکی ئەمێرکیی رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوای عێراق تاکە هۆکاری وشکبوونی رووبارەکانی دیجلە و فورات نییە، کە بوونە بناغەی پێکهێنان و سەرهەڵادانی یەکەم شارستانییەتەکانی جیهان، بەڵکو لایەنی سەرەکیی مامەڵەی خراپ و نادادپەروەرانەی لایەنی تورکە سەبارەت بە ئاستی گرتنەوەی ئاوە لەو دوو رووبارەدا.

گۆڤاری فۆرن پاڵسی ئەمێریکیی راپۆرتێکی لەبارەی کە شوهەوا و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە عێراقدا بڵاوکردوەتەوە و نووسییوەیەتی، “سیستەمی ژینگەیی لە عێراق هەتادێت ناسکتر ئەبێت، ئەمەش پێویستیی بە پاراستنی ژینگە هەیە وەک رێکارێکی بچووک لەبەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، پیسبوونی ئاوی رووبارەکان، و شکەساڵیی و رێوشوێنە ئارەزوومەندانەکانی تورکیاش لەگەڵیدا”.

نەبیل موسا، چالاکوانی ژینگەیی ئەڵێت، “ئاو لە مەترسییدایە، کاتێکیش چاوپۆشیی لە کێشەکە ئەکەین و خراپ بەکاریبهێنین، لێکەوتەکانی ترسناک ئەبن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو رووبارانەی کە خۆراک دەدەن بە حەوزی میزۆپۆتامیا بە توندی لەلایەن تورکیاوە لەناوئەبرێن و زیانێکی زۆریان بە سوریا و عێراق گەیاندوە، کە پێکهاتەکانی خوارەوەی رووبارەکان بەدەست کەمبوونەوەی بەرچاوی رۆیشتنی ئاوەوە ئەناڵێنن، بەو پێیەی گیرانی رێڕەوی ئاویش ژینگەکەیان ئەگۆڕێت، گۆڕانکاریی پلەی گەرمیی و پێکهاتەی کیمیایی و لەناوبردنی ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی دیکە کە پێویستییان بە رووبارەکانە بۆ مانەوە لە ژیاندا“.

چالاکوانان لە سەرتاسەری ناوچەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زیانە کەڵەکەبووەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵیی و پیسبوونی ژینگە و دانیشتوانی ناوچەکە ئەدەن، ئەوەی تورکیا ئەیکات کە گۆڕانکارییە لە بەشێکی بەشە ئاوەکە، بە ناچاریی کاریگەریی لەسەر هەموو بەشەکانی دیکە ئەبێت و ئەتوانێت مانای ئەوەبدات کە ئەوانەی لە خوارەوەی رووبارەکان ئەژین لە کۆتاییدا باجەکەی بەسەختیی ئەدەن.

هێماشی بۆ ئەوەکردوە، “نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق بە پێنجەم وڵاتی بەرکەوتووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پۆلێن ئەکات، بەو پێیەی وڵاتەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە دۆخێکی درێژخایەنی وشکەساڵیدا بووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا دووەم وشکتریین وەرزی چوار دەیەی رابردووی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها گوژمەی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات لە نێوان لە سەدا ٣٠ بۆ ٤٠ کەمیکردوە،  وڵاتەکە نیوەی  زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە“.

گۆڤارە ئەمێریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تورکیا پرۆسەی دروستکردنی زنجیرەیەک بەنداوی زەبەلاحی وەک بەشێک لە پرۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ دەستپێکردوە، لە ساڵی 2018دا بەنداوی زەبەلاحی ئیلیسوی تەواو کرد، ئەمەش بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی شاری گرنگی مێژوویی حەسەنکێف و کەمبوونەوەی رێژەی ئاو بۆ ناو عێراق”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …