دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دیمۆگرافیای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەگۆڕێت؛ هاووڵاتییان هۆشدارییان لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دژی خەڵکی عەفرین دا و ڕایانگەیاند کە پێویستە ڕابگیرێن.
لەو ناوچانەی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە زیادبووندایە؛ بە پلەی یەکەم لە عەفرین. لە لایەکی دیکەوە، خەڵکانی ئەنەکەسە و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەوڵ دەدەن پاساو بۆ داگیرکاریی تورکیا لە عەفرین بهێنن و رەوایەتیی پێبدەن.
هاووڵاتییان هۆشدارییان دا سەبارەت بەم تاوانانە، بەتایبەتیی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەی کە داگیرکارییەکە خێراتر ئەکات.
محەمەد عەلی هاووڵاتیی و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (P.D.K.S)، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە “دڕندە” وەسف دەکات و دەڵێت: “هیچ ڕەفتارێکی مرۆڤایەتیی لە مێشکی ئەواندا نییە”.
وڵاتی تاوان
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە عەفرین بینای زیندانەکان وەک کوڤارکان دروست کراون. لە عەفرین بە پاڵپشتی وڵاتانی ئیسلامیی وەک قەتەر و کوێت و نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین باڵەخانەی زیندان دروستکراون بۆ جێگیرکردنی کەسوکاری چەتە و چەتەکان.
ڕایگەیاند کە تاوانەکانی عەفرین گشتگیر و یەکگرتوون؛ لە کوشتن و ڕفاندن و دزی و تاڵان و دەستگیرکردنی زۆرەملێ و فڕاندن. عەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو تاوانانە بژمێرێت کە چەتەکان لە عەفرین ئەنجامی دەدەن.
وتیشی: ئێستا عەفرین بووەتە وڵاتی تاوان و کوشتن و فڕاندن و پێشێلکاریی.
لەبارەی سنووردارکردنی ئەو تاوانانە، محەمەد عەلی وتی: لەپێناو پاراستنی ناسنامەی عەفرین، سەرەتا دەبێت ڕۆژانە بەبییر بهینینەوە، دووەمیش چاوی جیهان و جەماوەری ئەوروپی بەڕووی ئەو تاوانانەدا بکەینەوە. هەروەها لەلایەنی حقوقییشەوە لەدژی ئەم تاوانەوە بووەستینەوە”.
ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی ستەمکارە، دەیەوێت سەرکردایەتییکردنی رابردووی عوسمانیی بگەڕێنێتەوە و وتی: ئەوان بکوژن و پێویستییان بە هیچ هۆکارێک نییە بۆ کوشتنی هاووڵاتییان.
“ئێستا لە عەفرین ژیان نییە”
لە لایەکی دیکەوە، وەلید حەبەس، ئەندامی مەڵبەندی ڕۆشنبییریی شاری حەلەب ڕایگەیاند: لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە هاوکاریی چەتەکانی پێشێل کراوە؛ لە ئاوارەبوونی خەڵکەوە تا داگیرکردن و لەناوبردنی کێڵگەکان.
وتی: “بە هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، دیمۆگرافیاکە گۆڕدراوە، لە بنەڕەتدا ئەو چەتانە دز و تاڵانچی و شەڕانگێزن”.
حەبەش ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دۆسێی کورد و ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت و هێزە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری گونجاو لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بگرنەبەر.
ئەندامەکەی ڕۆشنبییریی شاری حەلەب ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو کەسانەی پشتیوانیی داگیرکەری تورکیا دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە کورد هەیە لە عەفرین هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی دەکات، ئەوان دەڵێن عەفرین ئازاد کراوە و کراوە بە ناوچەیەکی ئارام و ئاسایش، بەڵام ئێمە و ئەوان دەزانین ئێستا ژیان لە عەفرین نییە و بووەتە هەرێمێکی پڕ لە ترس و کوشتن، شێوازەکان جیاوازن و ئامانجیش چۆڵکردنی شارەکەیە لە کوردەکان.
گۆڕانی دیمۆگرافی پلان بۆ داڕێژراوە
ئەندامی بەڕێوەبەریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی سوریای دیموکرات – حەلەب، زەینەب قەنبەر ڕایگەیاند، دوای 12 ساڵ لە قەیرانی سوریا، سوریا لە توندڕەوییەوە بۆ ئەوپەڕی دەڕوات، بەتایبەتیی لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیریان کردووە .
زەینەب وتی: دەوڵەتی تورکیا ناوچەکانی سوریا بە تایبەتیی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر داگیر دەکات، چونکە ئەو ناوچانە دژی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تاوانکردن و دزیکردنە و دەڵێت: چەتەکانی خۆیان بە سوپای نەتەوەیی و ئازاد ناودەبەن و هەر ڕۆژێک ناوێکیان هەیە، تەنها چەتەکان و دەکوژن و لەناودەبەن، کردەوەی تۆقێنەر ئەنجامدەدن، دزیدەکەن، دەستدرێژیی دەکەن، ئەوان هێز بەکاردەهێنن بۆ چۆڵکردنی ناوچەکان. ئەوان هێماکانی ئەو ناوچانە دەگۆڕن و سنوورەکانی “میساقی میلیی” فراوان دەکەن، بیناکانی زیندانەکان دروست دەکەن و هەموو ئەمانە پیلانیان بۆ دانراوە.
ئەندامەکەی بەڕێوەبەریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی سوریای دیموکرات – حەلەب، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دەڵێت: “تەنانەت سووتاندنی کێڵگەکان و دار زەیتونەکان بە مانای دروستکردنی بینایەکی نوێ دێت. مەبەست لەوە پاساودانی داگیرکارییە و خستنە سەر خاکی تورکیایە”.