“پارتی دەیەوێت نەوت لە ڕێی تورکیاوە بفرۆشێت و نەیدا بە عێراق”

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پارتی دەیەوێت نەوت لە ڕێی تورکیاوە بفرۆشێت و نەیدا بە عێراق، حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە زیاتر لە میلیاردێک و ٧٠٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد، کەچی گوزەرانی هاوڵاتییان سەختتر بووە.

غالب محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حکومەتی هەرێم لە ٢٠١٤ـەوە نەوت بە سەربەخۆیی دەفرۆشێت، لە ٢٠٠٥ ـەوە تا ئێستا زیاتر لە ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق، لە بەرامبەریشدا عێراق بودجەی نەناردووە، لە گەشتنیش بە هەر رێککەوتنێک هەرێم پابەندی جێبەجێکردنی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: حکومەتی هەرێم گرێبەستی ٥٠ ساڵی لەگەڵ کۆمپانیای بۆتاشی تورکییدا واژۆ کردووە، بە جۆرێک ئەم کۆمپانیایە خاوەندارێتی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەکرد تا بڕیاری دادگای باڵای پاریس دەرچوو، کە تێیدا تەواوی ئەو کارانەی کۆمپانیا تورکییەکەی بە نایاسای لە قەڵەم دا، زەرەرمەندی یەکەمیش هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بوون.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …