کۆنفرانسی کەشوهەواو و پێشهاتەکانی غەززە لە کارنامەی رۆژنامە عەرەبییەکاندا

رۆژنامە عەرەبییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باسیان لە کردەوەکانی تورکیا و پێشهاتەکانی غەززە و کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP28 کرد. 

 پێشهاتەکانی غەززە لە کارنامەی ڕۆژنامە عەرەبییەکاندایە ڕۆژنامەی عەرەب هەواڵێکی لەبارەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە بڵاوکردەوە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە بەشداریکردنی سویدی لە ناتۆدا خستە بەرنامەی کارەوە، سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیاوە لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا زیادی کردوە. بە تایبەت کە ئەنقەرە لە کڕینی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بێبەش بوو، دوای کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ی رووسیی،  ئەردۆغان بە ئاشکرا باسی تێوەگلانی سوید و کڕینی فڕۆکەی کرد. دوای ئەوەی کەنەدا کامێرای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تورکیا نەفرۆشت، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێک لە نێوان کەنەدا و ئەمریکادا هەیە.

سەبارەت بە دۆخی غەززە،  ئۆپەراسیۆنەکانی دژی باشووری غەززە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل قسەی بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس کردووە، ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل پێشبینی دەکات لە ٣ هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە خان یونس لە باشووری غەززە بهێنێت.

بەگوێرەی ئەو تۆڕە، هەمان بەرپرس دەڵێت: “پرۆسەی شەڕ زۆر جدییە”. پێدەچێت ٣ بۆ ٤ هەفتە بخایەنێت”. ئاشکراشی کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە بەشی باکووری غەززە پێشڕەوییان کردووە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی خان یونس کە بەپێی خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل، سەرکردەکانی حەماس تێیدا بەشدارن، تازە دەستیپێکردووە.

ناکۆکیی زاڵە بەسەر کۆنگرەی کەشوهەوادا و  رۆژنامەی شەرقولئەوسەت هەواڵێکی پەیوەست بە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP 28) بڵاوکردەوە.

 لە هەواڵەکەدا رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، سەرۆکی لوتکەی COP 28، سوڵتان جابر، داوای لە وڵاتانی بەشداربووی لوتکەکە کرد، بەجددیی کاربکەن بۆ ئەوەی لەسەر کاتی کۆتاییهێنان بە کۆنگرە رێکبکەون، ئەگەرچی ناتەبایی بەسەر کۆنگرەدا زاڵ بوو، ئاژانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی ڕەشنووسی رێککەوتنی کۆنگرەی بڵاوکردەوە،  لەو ڕەشنووسەدا هەندێک بژاردەی پەیوەست بە بەکارهێنانی سووتەمەنیی هەبوو.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …