بەهۆی نزیک بوونەوە لە هەشتی ئادار هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە پارکی هەواری شار بەڕێوەچوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە٢/٣/٢٠٢٢لە شاری سلێمانی و لە پارکی هەواری شار، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک. هەڵمەتێكی نەمام چاندن بەڕێوەچوو بەبۆنەی هەشتی مارس ڕؤژی جیهانی ژنان-جەژنی تێکۆشانی ژنان.
لەسەرەتادا هەڤال بانوو هەڵەبجەی ئەندامی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند: ئێمە چەندین چالاکییمان هەیە بۆ هەشتی مارس، ئەمڕۆش هەستاین بە چاندنی زیاد لە ٥٠نمام و سەوزکردنی بەشێکی پارکەکە.
وتیشی: لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ژنان و تایبەت ژنانی تێكۆشەر و بەرخوودێر دەکەین، هیوادریشیین هەموومان ئەم درەختانەی ئەیان نێژین بیان پارێزیین تا کاتی گەورەبوونیان.
س-ع