ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کهریم عهلی، رایگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ بەڵێندەری پڕۆژەکە، کارەکانی پڕۆژەی دوسایدی کەلار ـ سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو بۆماوەی نزیکەی شەش مانگ کارکردن لەپڕۆژەکە ڕاگیرابوو بەهەوڵو گوشارەکانمان پڕۆژەکەمان خستەوەکارو توانرا لەو ماوەیەدا چەند کیلۆمەرێکی پڕۆژەکە تەواوبکرێتو بەڕوی شۆفێراندا بکرێتەوە.
ئەوە ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەشکرد، “لەئێستاشدا پێویستە هەمولایەک هەوڵوێستمان هەبێتو بێدەنگ نەبین لەئاست ڕاگرتنی کارەکانی پڕۆژەکە، چونکە لەسنوری گەرمیان ڕۆژانە نەوت دەردەهێنرێتو دەفرۆشرێتو دەروازەی پەروێزخانیش بۆتە جێگایەک بۆ خۆدەوڵەمەندکردنی چەندکەسێک، ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو بەناو پڕۆژەی وەبەرهێنانەی کە لەسنوری قەزای کەلاردا جێبەجێدەکرێنو بونەتە سەرچاوەی کۆکردنەوەی پارە بۆ چەند کەسو گروپێک”.