کتێبی”بەرخۆدان”ی لۆرا شرادر بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘بەرخۆدان’ کە لەبارەی ئەزموونی ئاشتیی و بەرخۆدانی ٢٠ ساڵی ڕابردووی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لەلایەن رۆژنامەنووسی ئیتاڵیی “لۆرا شرادر” نووسراوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵیی لۆرا شرادر کە بەشداری کۆمیتەی ‘ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان’ـە کتێبی ‘بەرخۆدان’ی سەبارەت بە هەوڵەکانی ئاشتیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کە لە زیندانی ئیمرالییە، سەبارەت بە فیکر و فەلسەفەی ئۆجالان کتێبی بەرخۆدانی ئامادە کردووە. کتێبەکە لەلایەن چاپخانەی ئێدیزیۆن پۆنتۆ ڕۆسۆوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

نووسەری کتێبەکانی (ئاگری کوردستان)، (شارستانیەت و ڕاستیی) لۆرا شرادر، بە کتێبی بەرخۆدان، هەڵسەنگاندنی بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ئەردۆغان کردووە.

نووسەر لە کتێبی (بەرخۆدان)دا باسی بەرخۆدان لە بیردۆز و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، کە لە لایەن گەلی کوردەوە لە دژی شەڕی لەناوبردنی یەکجارەکی بەڕێوە دەچێت.

نووسەر بە وردیی هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدەسەنگێنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیریی بەسەر میلیۆنان کورددا سەپێنراوە.

نووسەر بە رووداو و بەڵگەنامەی ئاشکرا ڕاپەڕیینەکانی گەلی کورد و شەڕی گەریلا و پێشەنگایەتیی ژنانی کورد لە شەڕ و کایەی کۆمەڵایەتییدا نیشان دەدات.

هەروەها نووسەر ھەوڵەکانی ئاشتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دوای ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣ ھەڵدەسەنگێنێت و بەگشتیی باس لە گروویپەکانی ئاشتیی و کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ و پەیامی نەورۆزی ٢٠١٣ دەکات. لەلایەکەوە تواناکانی ئۆجەلان بۆ ئاشتیی نیشان دەدات، هەروەها بە وردیی پێشبینیەکانیشی دەخاتەڕوو. لە هەمان کاتدا ئەو پرۆسەیە هەڵدەسەنگێنێت کە ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٥دا بە هەموو لایەنەکانییەوە شەڕی دەست پێکرد.

هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانێ و بەرخۆدانی شەنگاڵ دەکرێت و باس لەوە دەکرێت کە فیکر و فەلسەفەی ئۆجالان لە دژی عەقڵیەتی داعش بۆ جیهان گرنگە. هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانی، گرێسپی و کۆبانێ بە وردیی هەڵدەسەنگاندنی بۆکراوە.

هاوکات کتێبەکە پێشکەشی هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان کراوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە “هاتنی ئەردغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە”

هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی …