پێشمەرگە دێرینەکان هەڵوێستیان دژی داگیرکاری نیشاندا

پێشمەرگە دێرینەکان مەزاری شەهید ئارامیان بەسەر کردەوە و  لەسەر گڵکۆی شەهید ئارام  بەتوندی هەڵوێستی خۆیان   دژی داگیرکاریی تورکی داگیرکەر نیشاندا

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانییانی سیاسیی  و بەشێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی، مەزاری شەهید ئارامیان بەسەر کردەوە و لەسەر گڵکۆی  شەهید ئارامەوە پەیامیان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا و وێڕای دژایەتییکردنی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هۆشداریی بە لایەنە سیاسییەکانیش دەدەن، کە نەبنە ‌به‌شێك له‌ سوپای داگیركه‌ران.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧/٧/٢٠٢١ لە ناوچەی قەرەداغ لە گوندی تەنگیسەر لە سەر گڵکۆی شەهید ئارام(شاسوار جەلال)، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دژی داگیرکاری هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.

لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا، دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان و پاشان وتاری  پێشمەرگە دێرینەکان لە لایەن عەلی مەعرف-ە

خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد  “له‌م كاته‌دا هێرشی داگیركاریی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ بۆسه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوویش هه‌ندێ هێز و لایه‌نی كوردیی، كه‌وتوونه‌ته‌ خزمه‌تی داگیركه‌ران و به‌ره‌ی خیانه‌ته‌وه‌، له‌م كاته‌دا هه‌ندێ هێزی كوردیی به‌تایبه‌تیش بارزانی و سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ك مێژووی ڕابووردوویان، ده‌بنه‌ پارێزه‌ری داگیركه‌ران و ده‌خوازن پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕیننه‌وه‌ خاڵی سفر.”

وتیشی: ئەگەر پیلانی A لێدان بێت لە هێزی پاراستنی گەل، ئەوا پیلانی B تارومارکردنی دەستکەوتەکانی گەلەکامانه‌ لە باشوور و قەوارەی هەرێمی کوردستان و وێرانکردنی شارەکانمانە.

باسی لەوەش کرد: وەک دەبینین، لە هەڵدانەوە و سوکایەتیی بە گۆڕی شەهیدانی عەفرین، دەست بۆ پیرۆزیی و سومبولی نەتەوەییمان دەبەن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ ناشیرین ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه‌ هاوشانی ژاندرمه‌ و میتی تورك و هه‌ندێ كات سیخوڕیشیان پێ ده‌كه‌ن، مەبەست لەو کارە قێزەوەنە دەیانەوێ كلتوری جوانی گه‌له‌كه‌مان تێك بده‌ن و مێژوومان هەڵتەکێنن.

جەختیشدەکەنەوە: لەو بەناو پێشمەرگانەی پارتی کە پەلکێشکراون بۆ شەڕی خوشک و برا گەریلاکانیان” دەکەن، “نەچنە ژێر باری ئەو خیانەتە نەبەخشراوە، بۆئەوەی شتیک نەکەن منداڵ و نەوەکانتان تف لە گۆڕەکانتان بکەن، لە سێبەری تاوان و گوناهی سەرکردەکانتان مەخەون ‌و له ‌جێی سیخوڕیكردن، هەواڵی جموجۆڵی لەشکری داگیرکەر بە گەریلا ڕابگەیەنن، ئەوەش بێگومان دەچێتە خانەی پارێزگاریی لە ئاسیشی نەتەوەییمان.

هاوکات سەروەر زیندانیی،

وتارێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە لە زیندان بۆ بەرگریی لە کوردستان و یەکڕیزیی کورد، بەرخۆدانمان کردووە، بەڵام بەداخەوە ئەم حزبانە ئێستا ڕێخۆشکەریی بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان دەکەن، بەڕاستی نابێت هیچ زیندانییەکی سیاسیی ئەوە قبوڵ بکات.

وتیشی: دەبێت ڕێگە نەدەین شەڕی کورد و کورد دووبارە ببێتەوە، جارێکی دیکە کوردستان ئەنفال و کیمیاباران بکرێتەوە.

لە کۆتاییدا جاسمی ساز، شێعرێکی دەربارەی شەهیدی سەرکردە شاسورا جەلال (شەهید ئارام) خوێندنەوە.

هەروەها سلێمانی سەرسپی شیعرێکی خوێندەوە و تێدا ئاماژەی بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە وێرانکاریی بەسەر کوردستان هێناوە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *