کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆسەری شنگال بەردەوامە و گۆڕانکاری نوێ ئەنجام دەدات 

کۆنگرەی پێنجەمی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، بە بەشداری ٤٥٠ میوان و ئەندام دەستیپێکرد، لەکۆنگرەکەدا بڕیار بۆ هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی بۆ شنگال دەردەکرێت و بەڕێوەبەرایەتیی نوێ دەکرێتەوە.

کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، ئەمڕۆ کاتژمێر ١۰ی سەرلە بەیانی بە دروشمی “بە چواری نیسان شنگال ئاوا دەکەین، خۆبەرێەبەری مسۆگەر دەکەین” لە ناوچەی سنونێی سەر بە شنگال دەستی پێکرد، کۆنگرە بە هاوتابوو لەگەڵ جەژنی چوارشەممەی سووردا کە پەیامی نوێبوونەوە و دروستکردنی شنگال لە پێشەوەی کارەکاندایە.

٤٥٠ میوان و ئەندام بەشداری کۆنگرە بوون

نوێنەرانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری، نوێنەرانی گروپە ئایینی و باوەڕیەکانی شنگال، هێزە و لایەنە سیاسییەکانی شنگال ئامادەی کۆنگرەکە بوون، هەروەها لە دەشتی نەینەوا، سلێمانی، بەغدا و ئەوروپاوە نزیکەی ٣٥٠ ئەندام و ١٠٠ میوان، کە بەگشتی ٤٥٠ کەس ئامادەی کۆنگرەبوون، وە بنەماڵەی پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزیدی مام بەشیر لە کۆنگرەکەدا ئامادە بوون.

کۆنگرەکە کە ماوەی ڕۆژێک دەخایەنێت، بە پێشوازی میوانان و ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی شنگال دەستی پێکرد و دواتر هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال هیسۆ ئیبراهیم، قسەی کرد و وتی: لە ڕابردوودا، چەندین کەسی بەڕێز کە هەریەکێکیان وەکو بەردێکی چیای شەنگال بوون، ڕووبەوڕووی هێرشی دوژمن بوونەوە، فەرماندە و پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزیدی سەعید حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال مەروان بەدەڵ (دیجلە فەقیر) بوون بە ئامانجی دوژمن.

وتیشی: بەو هێرشانە ویستیان ئیرادەی کۆمەڵگای ئێزیدی لەناو ببەن، دواتریش هەڤاڵ ئەنوەر و هەڤاڵ ئازاد بوون بە ئامانجی دوژمن، لە ئەنجومەنی گەلی سنونێ هەڤاڵ ئیبراهیم و منداڵی ئێزیدی سەڵاح شەهید بوون، هەر دواتر فەرماندەی نەترسی ئێمە پیر چەکۆ و ئاگر جەفری چونە کاروانی شەهیدانەوە، وە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاسایشی ئێزیدییەکان فەرماندە شێرزاد، بەشداری کاروانی شەهیدان بوو، هەموو ئەو هەڤاڵانە بەشداری  کۆنگرەی چوارەم بووبوون، ئێمە بە ریزەوە بەبیریان دەهێنینەوە.

بەرخۆدان ڕێگری لە پەیمانی ٩ی ئۆکتۆبەر کرد

هیسۆ براهیم، باسی لە ڕێککەوتنی ٩ی ئۆکتۆبەر کرد و وتی: فەرمان بە ناوی یاسا، و بە ڕێککەوتنی ٩ی ئۆکتۆبەر، دەیانویست فەرمان بەسەرماندا بسەپێنن، لەسەر ئەم بنەمایەش چەندین هێرشمان کرایە سەر، بە هەڵوێستێکی قوربانیدان، دایکان، ژنان، پیرەکانمان و هەموو کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی عەرەب بەرهەڵستیەکی فیدایانەیان کرد و ڕێگریان لەو پەیمانە کرد.

ئێمە سەرکردایەتی خۆمان بەهێز دەکەین، بەڕێوەبەری خۆسەر گەورە دەکەین

لە کۆتای قسەکانیدا هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال وتی: ئێمە بەێوەبەرایەتی خۆسەرمان تا ئەمڕۆ ژیاندوە و لە ئەمڕۆ بەدواشەوە هەر دەیژێنین، بەم کۆنگرەیە دەمانەوێت سەرکرایەتی خۆمان بەهێز بکەین و هەنگاوی نوێ و بەهێز بنێین، ئەمڕۆ کۆنگرە هەڵدەبژێرین کە لە جەژنی نیسانداین، سەرەتای ساڵی نوێیە، ئێمە هەتا دوایین هەناسە بەگوێرەی بیر و باوەڕی خۆمان دڕۆین، هیچکەسێکمان لە ماڵەکی خۆیدا بێ کار نامێنێت.

بەرنامەی کۆنگرە وهەڵبژاردن

کۆنگرەکە کە تائێستاش بەردەوامە بە بەرنامەیەکی چڕ و پڕ بەڕێوە دەچێت، لە کۆنگرەکەدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال کە پێک دێت لە ١٠١ کەس، کە تازە هەڵدەبژێردرێن لە دوای نوێکردنەوەی ئەنجومەنی گەل، وە هەردوو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شنگال و دەستەی بەڕێوەبەری نوێی شنگال هەڵدەبژێردرێن، لەم کۆنگرەیەدا هەم ئەنجومەنی گشتی و هەم دەستەی بەڕێوەبەری نوێ هەڵدە بژێردرێن .

هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دروست دەکرێت

یەکێک لە خاڵ و ڕۆژەڤە گرنگەکانی کۆنگرەکە، بەڵێ کردنە بۆ هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری خۆسەر و نوێکردنەوەی ڕێساکانی، بەتایبەت هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کە جاری یەکەمە ئامادەکاری بۆدەکرێت، تێڕوانینی بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال مەبەست و ئامانجی کۆمەڵایەتی، ڕێ و ڕێبازی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان شەنگال و بەغدا ڕوونتدەکاتەوە، لە دوای گفتو گۆکردن و پێشنیارەکان هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕێساکانی ئەنجومەن ئەرکدار دەکرێن.

وتەی ڕێبەر ئۆجالان دەخوێندرێنەوە

لەکۆنگرەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێزیدیەکان و پەیامی میوانەکانیش دەخوێندرێنەوە، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن کە لە گوند و کۆمەڵگاکان کە هەڵبژێردراوان بەدەنگدانی کۆنگرە وەک و ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەڵدەبژێردرێن، کۆنگرەکە بە بەڵێندانی ئەندامی مەجلیس کۆتایی پیدەهینرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *