باڵی’رێپێوانی ئازادیی’ ئەنقەرە بەڕێ کەوت

باڵی ڕێپێوانی ئازادیی ئەنقەرە بەرەو گەملیک کە بۆ ئازادیی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەچێت، لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

ڕێپێوانی ئازادیی کە بەپێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات (کەجەدە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەڕێمه دیموکراتییەکان (دەبەپە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵه یاساییەکان و پشتیوانی له بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان، کۆمەڵەی هاوکاریی، پشتیوانی، یەکگرتوویی و کولتوور لەگەڵ بنەماڵەی کەسوکاری ونبووەکان لە شارستانیەتی کۆن (MEBYA-DER) و پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ) لە قەزای گەملیکی بورسا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە.

ڕێپێوانەکە بە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەچێت. باڵی ڕێپێوانی ئەنقەرە بەڕێکەوتووە. جەماوەرێکی زۆر لە ناوەندی ڕێکخستنی هەدەپ لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. پۆلیس پاسەکانی ڕاگرتووە کە هاووڵاتییان لێی سواری بوون.

بەو هۆیەوە هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەڕێکەوتن. پێش ڕۆشتنیان پەرلەمانتاری هەدەپی جۆلەمێرگ ئۆنور دوشونمەز وتارێکی پێشکەش کرد و وتی:”بەربەستەکان زۆرن، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات دەچینە گەملیک.”

وتیشی:”ئێمە بۆ ئاگادار کردنەوەی ڕایگشتیی لێرەین. وەک هەمووتان دەزانن ئێمە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان دەچین بەرەو گەملیک. هەرچییەک ڕووبدات با رووبدات دەچینە گەملیک، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کردنەوەی دەرگای ئازادیی. پۆلیسی ئەمنی کە بە بیانووی جیاواز و نایاسایی هەوڵی ڕاگرتنی ئێمە دەدەن؛ گرنگ نییە چەند بەربەستمان بۆ دابنێن، ئێمە هەم بەربەستەکان و هەم گۆشەگیریی هەڵدەگرین. ئێمە ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان بەدەست دێنین. بۆ ئەوەی دەنگمان بەرزتر بێت، دەبێت تێکۆشانمان گەورەتر بکەین.”

دوای ڕاگەیاندنەکە، جەماوەر بەدروشمی “بژی بەرخۆدانی ئیمرالی” دواتر هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان بەرەو گەملیک بەڕێ کەوتن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …