په‌یامێك له‌باشورى كوردستانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییانى باكور کرا

ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو رۆژنامه‌نس و چالاكوان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان له‌ باشورى كوردستانه‌وه‌، په‌یامێك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییانى باكوری کوردستان ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كرێت زوڵم و سته‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا له‌بیرنه‌كه‌ن و ده‌نگ به‌ پارتى چەپی سه‌وز بده‌ن.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:
پەیامێک لە باشورەوە بۆ کوردانی باکوری نیشتمان
  چەند ڕۆژی داھاتوو، ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا، ڕۆژی گرنگ دەبن لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کورددا لە باکوری کوردستان و تەواوی وڵاتی تورکیادا. پارتی چەپی سەوز کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و خواستی گرنگیی دۆزی کورد دەکات لە باکوور، ئێستا لەبەردەم چارەنوسێکی ھەستیاردایە و بە ھێزێکی تۆکمەوە چوەتە ھەڵبژاردنەکانەوە، مەبەستیەتی دەنگی زۆرینەی زۆری ناوچە کوردییەکان بەدەستبھێنێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی دانیشتوانی کوردانی باکور، بکات.  زیندانەکان لە ساڵانی ڕابردوودا و تا ئێستاش لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا تورکیا بەڕێوەدەبات، پڕن لە دەنگی ئازاد و ئازای کوردان و کەسانی خەباتگێر، سیاسی و ڕۆژنامەنوس و نوسەر و تێکۆشەرانی کورد لەو پارچەیەی کوردستاندا، وێڕای قەدەغەبوونی زمانەکەیان، نەشیانتوانیوە گوزارشت لە ئازادیی و بیروڕاکانیان بکەن و بەرگریی لە مافە سەرەتایی و سەرەکییەکانیان بکەن. لە ئەگەری بونی ھەر دەنگێکی ناڕازیی لە دۆخی وڵات و گرتنەبەری ڕێگەیەکی مەدەنیانە بۆ بەدەستھێنانی ماف، زیندانەکان بوونەتە شوێنی ئازادیخوزان و مافپەروەران. تا ئەم ساتەش ئەو دۆخە بەردەوامە و زیندانکردن وەڵامی خواستی سادەی وەدەستھێنانی ئازادیی و مافەکانە.
 لە ھەمانکاتدا دەسەڵاتی ستەمکاری ئێستای تورکیا ھیچ کات درێخی نەکردوە لە داگیرکردنی پارچەکانی تری کوردستان. بە بەرچاوی دونیاوە لە باشوور و ڕۆژئاوا داگیرکاریی و کوشتن و تیرۆر ئەنجامدەدات. ئێمە وەک بەشێک لە نوسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی و ڕۆژنامەنوسانی باشوور داوا لە کوردانی باکوور دەکەین، بە تەواوی ھێز و تواناوە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بکەن و پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانەکانیان بکەن بۆ کۆتاییھێنان بەو دۆخە نالەبارەی باکوور و تورکیا، چەندین ساڵە تێییدا دەژین.
 پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز و نوێنەرەکانیان پشتیوانییە لە ئازادیی و ماف و سەربەستی بیروڕا. پشتیوانی لە نوێنەرانی گەل ھەنگاوێکە بەرووی دروستکردنی وڵات و سەرزەمینێکی ئینسانیتر و مافپەروەرتر.
ناوەکان : 
١- ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنوس 
٢- سەلاح ڕەشید – نوسەر 
٣- مەریوان وریا قانع – نوسەر 
٤- لوقمان حەسەن – هونەرمەند
٥- شۆرش خدر – چالاکوان 
٦- حەکیم عەبدولکەریم – چالاکی مەدەنی 
٧- محەمەد ئەمین پێنجوێنی – کەسایەتی سیاسی
٨- کەمال ڕەئوف – ڕۆژنامەنوس 
٩- فەرهاد سەنگاوی – چالاکوان و پەرلەمانتاری پێشوو
١٠- ئەکبەر حەسەن – توێژەر
١١- ڕۆزا حەمە ساڵح – نوسەر و وەرگێر 
١٢- هەژار کاکەیی – پارێزەر
١٣- کەژاڵ نوری – شاعیر و نەسەر 
١٤-  لوقمان سەلام – کاسکبار 
١٥- حیکمەت عارف – شارەزای فەلسەفە
١٦- زیلان محمەد – خوێندکار
١٧- حسین لەتیف – نوسەر 
١٨ – هاوکار هەورامی – ڕۆژنامەنوس
١٩- سامان ئەحمەد – مامۆستا 
٢٠- ئاکۆ حەمە – کۆمەڵناس 
٢١- ئیسماعیل خەتات – مامۆستا 
٢٢- عەلی عەبدوڵا – کەسایەتی 
٢٣- ڕەحمان کاکە خان – کەسایەتی 
٢٤- جەمال حەمید – نوسەر و شاعیر 
٢٥- قادری ئاسایش – پەرلەمانتاری پێشوو
٢٦- هیوا سەیدسەلیم – چالاکوان و نوسەر 
٢٧- بابەکر دڕەیی – نوسەر 
٢٨- ئەحمەدعەزیز – لێکۆڵەر 
٢٩- مەلا فەرمان – پێشمەرگەی دێرین 
٣٠- ئیسماعیل قادر – پێشمەرگەی دێرین
٣١- هیوا مەحمود عوسمان – ڕۆژنامەنوس
٣٢- هاوڕێ محمەد – چالاکوان 
٣٣- سروە محەمەد – چالاکوان 
٣٤- یاسین محەمەد نوسەر و چالاکوان 
٣٥- محەمەد مەحمود – چالاکوان 
٣٦- زریان محەمەد – چالاکوان 
٣٧- ئاراز محەمەد – نوسەر 
٣٨- محەمەد حسین – نوسەر 
٣٩- ئازاد عوسمان – ڕۆژنامەنوس 
٤٠- دڵشاد ئەنوەر – ڕۆژنامەنوس 
٤١- کەمال حەسەن – نوسەر و رۆژنامەنوس 
٤٢- کوردۆ ڕەحمان – پارێزەر 
٤٣- هەمدان فەخرەدین هەورامی – فەرماندەی سەربازی 
٤٤- مەیدان محەمەد ساڵح – ئەندازیار 
٤٥- تارق عەبدولقادر – چالاکوان 
٤٦- دەرسیم پێشەوا – نوسەر
٤٧- ئیدریس سابیر – ڕوناکبیر 
٤٨- محەمەد سەعید جاف – نوسەر و ڕۆژنامەوان 
٤٩- سەباح عەلی قارەمان – چالاکوان 
٥٠ – پشکۆ ڕەحیم – شاعیر 
٥١- سەیران بەهادین – مامۆستا 
٥٢- محەمەد ئەمین هەورامی – ماکۆستای زانکۆ 
٥٣- ئازاد کاکەیی – چالاکوان 
٥٤- ئارام حاجی – مافناس 
٥٥ – ئازاد جۆڵا – چاودێری سیاسی 
٥٦- جەلال کەریم عیسی – کەسایەتی سیاسی 
٥٧- هەورامان فەخرەدین – فەرماندەی سەربازی 
٥٨- هاوری کرێکار – فەرماندەی سەربازی 
٥٩- دیار ساڵح – پارێزەر 
٦٠ – پەری ساڵح حەمید – چالاکوان 
٦١- دیلمان جاف – چالاکوان 
٦٢- محەمەد تاهیر ساڵح – میدیاکار  
٦٣- مامۆستا سەلام کەرکوکی – چالاکوان 
٦٤- سیروان سەعید – چالاکوان 
٦٥- عەبدولی حاجی – دەربەندیخان 
٦٦- د. جەعفەر عەلی – کەسایەتی سیاسی 
٦٧- حەسەن حەمە ساڵح – هونەرمەند  
٦٨ – هێمن مامەند   – رۆژنامەنوس
٦٩- توانا موسلیح – ڕۆژنامەنوس 
٧٠- ئەرسەلان ئەنوەر- دیزاینەر 
٧١- فازیل عەباس – ڕۆژنامەنوس
٧٢- ڕەسوڵ حەسەن – چالاکوان 
٧٣- فاخیر ڕەسوڵ – چالاکوان 
٧٤- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنوس 
٧٥- محەمەد عەبدولسەمەد – ڕۆژنامەنوس
٧٦- لوقمان هورمزیار – پێشمەرگەی دێرین 
٧٧- سەلام سابیر – چالاکوان 
٧٨- فاتح مستەفا – چالاکوان 
٧٩- تەیب ڕەزا – میدیاکار 
٨٠- لێزمە گۆران – ڕۆژنامەنوس 
٨١- کەمال حسێن – پێشمەرگەی دێرین 
٨٢- زریان ڕەحمان – مامۆستا
٨٣- دەهام عەبدوڵا – مامۆستا 
٨٤ – فواد ئەبابەکر – پێشمەرگەی دێرین 
٨٥ – محەمەد سەلیم – مامۆستا 
٨٦ – عەبدوڵا چاوشین – پێشمەرگەی دێرین 
٨٧- هوشیار محەمەد ئەمین – چالاکوان 
٨٨- ئاکۆ ئاکۆیی – پێشمەرگەی دێرین 
٨٩- بایەزید کەریم – چالاکوان 
٩٠- هەرێم جەمیل – پێشمەرگەی دێرین 
٩١- سەگڤان ئەرتیسی – مامۆستا
٩٢- فاخیر نانەکەلی – چالاکوان 
٩٣- زریان ئیبراهیم – مامۆستا 
٩٤- ئامانج ئیسماعیل – مامۆستا 
٩٥- جەلال چوارتایی 
٩٦- بابی ئاوات – خانەنشین 
٩٧- وەفاک زێباری – چالاکان 
٩٨- مەریوان زەندی – فەرمانبەر 
٩٩- ئەسعەد عەبدولحەمید – چالاکوان 
١٠٠- بێستون لەتیف – میدیاکار 
١٠١- زێندین مەولود – کەسایەتی سیاسی
١٠٢- موعین مستەفا – پێشمەرگەی دێرین 
١٠٣ – رزگار عومەر – چالاکوان 
١٠٤- ڕێباز مام شۆرش – نو٣سەر 
١٠٥ – حەمە سوار عەزیز – ڕەخنەگری هونەری 
١٠٦ – مەلا تەحسین گەرمیانی – نوسەر و ڕۆژنامەنوس 
١٠٧ – ئازاد هاشم – مامۆستا و نوسەر 
١٠٨- سروە عوسمان – شاعیر 
١٠٩- نزار دەربەندی – چالاکوان 
١١٠- هۆشمەند سورچی – 
١١١- دکتۆر ڕێبوار – پێشمەرگەی دێرین 
١١٢- عومەر ئەحمەد ڕەسوڵ – پارێزەر 
١١٣- ئاسۆ حارس – پێشمەرگەی دێرین 
١١٤- هەڤاڵ ئاکۆ – نوسەر 
١١٥- قانع عەبدوڵ ڕەشید – فەرمانبەر 
١١٦- ڕەشید برایم – ئەفسەر 
١١٧- تەلعەت ڕەواندزی – فەرمانبەر 
١١٨- هێرش سەید سەلیم – پزیشک 
١١٩- لیوا غەفور گەڵاڵی 
١٢٠- دکتۆر شێرکۆ کرمانج- نوسەر 
١٢١- شوان محەمەد – ڕۆژنامەنوس
١٢٢- حاکم شێخ لەتیف – دادوەر 
١٢٣- ئارام هادی – ڕۆژنامەنوس 
١٢٤- سەلام فەقێ عەلی – نوسەر و سیاسەتمەدار 
١٢٥- جەوهەر عومەر – پێشمەرگەی دێرین 
١٢٦- دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین قادر- مامۆستای زانکۆ 
١٢٧- لەتیف فاتح فەرەج – نوسەر
١٢٨ –فەرەیدون بێوار – ڕۆژنامەنوس
١٢٩- دانا نوری – پارێزەر 
١٣٠- بڕوا ڕەسوڵ – مامۆستای زانکۆ 
١٣٢- کارزان محەمەد – مامۆستای زانکۆ 
١٣٣- بەرزان شەلال – مامۆستا
١٣٤- ئارام هەڵەدنی – چالاکوان و نوسەر 
١٣٥- د. کامیران بەرواری – مامۆستای زانکۆ 
١٣٦- چرۆ شوانی – پارێزەر 
١٣٧- زانیار بەهادین – ڕۆژنامەنوس 
١٣٨ – هەڤاڵ محەمەد عەلی – چالاکوان 
١٣٩ عیماد عەلی – نوسەر 
١٤٠ – کاوە شێخ عەبدولا – ڕۆژنامەنوس 
 ١٤١- تاریق فاتیح – ڕۆژنامەنوس
 142-خالید سلێمان- رۆژنامه‌نوسى ژینگه‌یی

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …