‘ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی هەموومانە’

ئەندامی خوێندکارانی سەربەخۆ بیاتریس بۆگۆی ڕایگەیاند ، کە پشتگیریی لە هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی:”بە بۆچوونی من ئازادیی ئەو بە واتای ئازادیی ئێمە و ئازادیی ئێوە و ئازادیی هەموومانە.”

لە بەشداربووانی کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە پاریس، ئەندامی ستودندت ئیندیپێندنت (خوێندکارانی سەربەخۆ) بیتریس بۆگۆی ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێگرەوەیەکی داهێنەرانە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی پێشکەش دەکات، هیوا بە گەل دەبەخشێت، بۆیە دەبێت ئازاد بکرێت. چالاکوان بیتریس بۆگۆ کە لە ئیتاڵیا بەشداریی کۆنفرانسەکە بوو و لەوباریەوە قسەی کرد.

ئێوە بۆچی بەشداریی ئەم کۆنفرانسە بوون؟

ئێمە هاتووینە ئێرە چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەنێو خۆماندا لە ئیتالیا دەستمان کرد بە باسکردنی تەڤگەری ئازادیی کورد. هەندێک لە هاوڕێانمان سەردانی کوردستانیان کرد. کاتێ گەڕانەوە دەستبەسەرکران و بە هەمان شێوە فشاری توندیان لەسەر بوو. بۆ پاڵپشتیکردنیان خۆپیشاندانێکی زۆر ئەنجامدرا، لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە دەستمان کرد بە پەروەردەکردنی خۆمان. پاشان هاتووین بۆ ئێرە بییروڕاکانمان بەیەکەوە باس بکەین.

کەش و هەوای کۆنفرانسەکە چۆن بوو؟

سەرەتا زۆر دوودڵ بووم، چونکە پێم وابوو تەنیا لەگەڵ کەسانی ناسراودا لەوێ دەبین، بەڵکو ڕووبەڕووی کەشێکی زۆر گەرم و میواندارییەکی باش بوومەوە و هەمووان لەگەڵ یەک سەرقاڵی وتو وێژ بوون و ئەمەم زۆر بەدڵ بوو. ئیرادەیەکی بەهێز بوو، هەر بۆیە هەستم دەکرد لە ماڵی خۆمانم.

وەک ئەندامانی کۆنفرانس دەتانەوێت لە داهاتوودا چی بکەن؟

کۆنفرانسەکە زیاتر بۆ ڕێکخستنەوەمان بنەمایەک بوو. ڕێکخستن نەک تەنها لە هەرێمی ناوخۆیی، بەڵکو وەک پلاتفۆرمێکی نێونەتەوەییش. لێرە دەستمان بە کارێکی زۆر گەورە کردووە، لەگەڵ یەکتر بەردەوام دەبین لە وتووێژ، دداننان بەتێکۆشان لە هەرێمە جیاجیاکان و ڕێکخستنەوەی خۆمان. ئێمە پشتگیریی یەکتر دەکەین، لە هەمان کاتدا هەوڵی گەشەپێدانی یەکتر و ئاڵترناتیڤێکی ڕاستەقینە دەدەین.

لە کۆنفرانسەکەدا باسی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکیش کرا. دامەزرێنەری ئەم پڕۆژەیە عەبدوڵا ئۆجەلان لەژێر گۆشەگیریدایە. نزیکەی ٣٢ مانگە هیچ زانیارییەک لێیەوە وەرنەگیراوە. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

نابێت لە هیچ شوێنێکدا کردەوەی لەو شێوە بەرامبەر کەس بکرێت. بە تایبەت کەسێک کە ئاڵترناتیڤێکی داهێنەرانەی پێشکەش بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی کردبێت، سەرنجی زۆر کەسی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بووەتە هیوایەک بۆ گەلان، قەد نابێت ڕووبەڕووی ئەم جۆرە زڵم و گوشارانە ببێتەوە. بۆیە ئێمە وەک ستیودنتی ئیندیپێندێنت پشتگیریی لە هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. بەڕای من ئازادیی بەڕێزیان مانای ئازادیی من، ئازادیی تۆ، ئازادیی هەموومانە، یەکەم شت کە پێویستە ئەنجامی بدەین وتووێژ لەسەر بارودۆخ و ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە. هەتا حکومەتەکانمان فشار دروست دەکەن دەبێت هەوڵ بدەین. دەتوانین فشار بخەینە سەر دەوڵەتی تورک و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەری دروست بکەین، هەتا ئازادیی بکەن. سەرەتا پێش هەموو شتێک دەبێت ئاگاداری ڕەوشەکە بین.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …