هێرشی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شاری شەنگال ئیدانە و مەحکوم دەکەین

بۆردومانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و بەکرێگیراوانیان بۆ سەر شاری شەنگال جارێکیتر هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی ئازاد و ئێزیدیەکانی تاساند و ئێشاندەوە.
لە نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠٢١/٨/١٦ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی بەناو دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، جارێکیتر بەبەرچاوی هەموو دونیا ناوەندی شاری شەنگال بوویەوە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و جارێکیتر کۆمەڵکوژیان ئەنجامدایەوە و هێرشەکانیش هەمە لایەنەن، هەموو جارێکیش بەو هێرشانە وەبیر هێرشی داعش و شەهیدخستنی مام زەکی شەنگالی دەکەوینەوە؛ وەکو هەموو لایەکیش ئاگادارن، هێرشەکان هەتا دێت هەمەلایەن و گشتگیرن.
هەروەک ئەنجامی بەرایی ئەم هێرشە خوێناویی و زیانبەخشانەی دەوڵەتی تورک کە دیسان دەبێ ئەوە بڵێین: هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی بزوتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بەلەنگازترین و هێژاترین خەڵکی ئێزیدی لەناوەندی شارەکە بە ئامانج گیراون، ئێمە لە تەڤگەری ئازادی کە خۆمان بە خاوەن و قەرزداری خەڵکی شەنگال دەزانین، هەموو جۆرە هێرشێکی هاوشێوە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، هەموو ئەوانەشی کە سیخوڕی و موڕتەزەقەیی بۆ دەوڵەتی خوێنخۆری تورک دەکەن، شەرمەزار و ڕیسوایان دەکەین لەبەرانبەر گەلی خۆمان و مێژوودا.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بەبیر هەمووانی دەهێنینەوە کە، هۆکاری بەهێواشی ئاوەدانبوونەوەی شارەکە و، ڕێگریەکانی بۆ ئاوەدان نەبوونەوەی شارەکە ئەمە: دەوڵەتی تورک، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارتیی خەڵکەکەیان بە بارمتەی خۆیان گرتوە، بۆیە ڕایدەگەیێنین کە تاوانی ئەم جوت-هاوپەیمانە لە تاوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەمتر نەبووە و نیە.
لە ڕێگای کەمپنشینکردنی خەڵکی قارەمانی ئێزیدی لە کەمپەکانیان، سیاسەتی پارە پەیداکردن لەلایەک، لەلایەکیتریش زەخت و پەستان دەخەنە سەر خەڵکی شۆڕشگێڕی شەنگال، چ ئەوانەی شارەکەیان بەرنەداوە، چ ئەوانەی گەڕاونەتەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، وە چ ئەوانەشی کە شارەکە لە داگیرکاری دەپارێزن.
هەر بەم بۆنە غەمگینەوە، دەمانەوێت ئەوەش بڵێین: هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە خەون بەوەوە دەبینن شەنگال وەکو جارانی خۆی لێبێتەوە و لەوێدا یەک حیزب حکومی بنەماڵەیی بکات، خەون و خەیاڵیان خاوە، شەنگال هەتا ماوە، حوکمی گەل بەڕێوەی دەبات و شەنگالیەکانی هەموویان پلە یەکن، کەسیش پلە دوو نابێت، وە خەڵکەکەش توانای خۆبەڕێوەبەری خۆیان هەیە، هەرکەسێکیش دەیەوێ بە مسقاڵێک هاوکاریان بکات، ئەوەیە کە، ڕێزیان لێبگرێت.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢١/٨/١٦

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *