گەنجانی کورد لە شاری میونخی ئەڵمانیا سەکۆیەکیان دانا و تێیدا تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند: “بە گەشتەکانتان بۆ تورکیا مەبنە لایەنگری شەڕ”.
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری گەنجانی کورد بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سەکۆیەک دانرا. لە سەکۆکەدا بانگەوازێک ئاراستەی گەشتیاران کرا و ڕاگەیەندرا، “مەڕۆن بۆ تورکیا کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات”.
لە چالاکییەکەدا گەنجان بەشێوەی زارەکی و نوسراو وشیاریان بە خەڵکی دەورووبەریان دا و ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورک هێرشی داگیرکاری و جینۆساید بە تایبەت بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان ئەنجام دەدات.
ئەو گەنجانە ڕاشیگەیاند، “گەشتیاری یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی داهات بۆ دەوڵەتی تورک، هەربۆیە گەشتەکانتان بۆ تورکیا هەڵبوەشێننەوە و مەبنە لایەنگری شەڕ”.
ئەوەشیان خستەڕوو، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەوڵەتی تورک ئاگری لە دارستانەکانی چیای جودی بەرداوە و ڕێگە بە هاوڵاتیان نادات ئاگرەکە بکوژێننەوە.