ژینۆساید و کارەساتی شەنگال تاوانێكی قێزه‌ون و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به‌ناوچاوانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و حکومەتی هەرێم و بەغداد-ەوە.
له ٣/٨/٢٠١٤ سیاسه‌تی هه‌ندێ زلهێزی جیهانی و ناوچه‌یی گه‌یشته لوتكه‌ی بێ ڕه‌وشتی و داعش وه‌ك یەکێک لە پڕۆژه‌کانی سیسته‌می مودێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و توندوتیژی بەناو ئایین، بێ ویژدانانەترین کارەساتی بەسەر خەڵکی ئێزیدیدا لە شەنگال و دەوروبەری هێنا.
فه‌رمانی ٧٣هه‌مین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی جارێکی‌تر نیشانی داینەوە کە مرۆڤایەتی و جیهان چەندە لە گێژاوێکی قوڵی ویژدانی و ڕەوشتی و کولتوری-دان.
ئەگەرچی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە١٥ی حوزه‌یرانی ئەمساڵ له‌ڕاپۆرتەکەیدا باسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كانی کردووە له‌لایه‌ن داعش، به‌ڵام دواتر به‌جیددی كاری له‌سه‌ر نه‌كرا.
وە ناساندنی ژینۆسایدی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانی به‌لجیكا و هۆڵەندا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، به‌ڵام خاڵی سێهه‌م له‌و چوار خاڵه‌ی كه په‌رله‌مانتارانی به‌لجیكا ئاماژه‌یان پێكردبوو بۆ ئه‌و پیلانه‌ی بارزانی-كازمی كه ڕێكکه‌وتنی نێوان بغداد-هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت، دیسان بێ ڕۆڵكردنی هێز و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی شه‌نگاله و بێ ستاتۆ هێشتنه‌وەیانه، دەیانەوێت ئەو خەڵکە هەژار و سروشتییەی ئەوێ بخەنەوە بەردەم چەقۆی قوربانییەکیتر.
جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خیلافه‌تی عوسمانییه‌وه بوون، له‌دوای داعش‌یش چه‌ندین جاری تر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به‌فڕۆكه‌ی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش كراوه‌ته سه‌ریان، تا ئێستا لەبن هەڕەشەی هەمیشەیی ئەردۆغان ژیان دەکەن، ئەمەش نیشانی هەموو دونیای داوە کە تورکیای ئەردۆغان و پڕۆکسیەکانی لەعێڕاق و کوردستان ڕقئەستورترین هێزی جیهانن لەهەمبەر گەلی کورد و کۆمە‌ڵگەی خێرلەخۆنەدیوی ئێزدی!
لێرەدا جێی خۆیەتی باسی ڕۆڵی ئه‌و گرووپه كه‌مه‌ی گەریللا و شەڕڤانانی یەپەگە و پەکەکە له‌شه‌نگال بکەین كه‌شه‌ڕی گرانیان له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش ئه‌نجامدا، کە ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌یان و سه‌دان هێنده كه‌م كرده‌وه و تۆوی ئێزدیایەتییان پاراست و نەیانهێڵا ئەو ژینۆسایدە دە هێندە گەورەتر بێتەوە.
کەم نین ئەو قوربانیانەی تا ئێستا بوون بەقوربانی و تا ئێستا بەدیلی و دەستبەسەری ماون،لەوانە
٣١٢٢ كه‌س شه‌هید کراون، زیاتر لە ٣٩٠٠٠٠ کەس ده‌ربه‌ده‌ربوون، ٧٠٠٠ کەسی سڤیل له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنران، بە نزیكه‌ی ٣٠٠٠ ژن و كچ و مناڵی ئێزیدی تا ئێستا لەبن دەستی تیرۆریستان و بازاڕی بازرگانیە مرۆڤیەکاندا ماون، تا ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت.
تاكوئێستا نزیكه‌ی١٢ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزاوه‌ته‌وه كه‌زۆرینه‌ی پیرو مناڵ بوون. وە ٦٨ شوێنی پیرۆزی باوه‌ڕی ئێزدیه‌كان خاپور و تاڵان كراون، ئەو قوربانیانە نابێت لەبیر مرۆڤایەتی ئازاد و کوردستانیان بچنەوە و ئێزیدیەکانیش بۆ یاد و تۆڵەی ئەو قوربانیانە دەبێ ژیان بکەن.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێمان باشه و بانگه‌وازی ده‌كه‌ین بۆ:
١. پێویسته ستاتۆی سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیزیدی بناسرێت و پشتگیری بكرێت وە هیچ کەس و لایەنێک خۆی لە بن ناوی حکومەت فەرز نەکات، بەسەر ئەو خەڵکانەی کە ئێستاش بەدیار و تامەزرۆیی هاتنەوەی کەسوکاریان دەستەوئەژنۆ چاوەڕێن.
٢. پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و هێز و لایه‌نانه بكرێت كه‌هاوكاری داعشیان كردووه، سزای قورس بدرێن ئەمەش بەکردنەوەی دۆسیەیەکی دادگای نێودەوڵەتی، بەشێوەیەک، کە کەس نەبەخشرێت، و خاتری کەس نەگیرێت، لە هێزە زلهێز و هەرێمی و ناوەخۆییەکان.
٣. پشتگیری ئەو داوایەی ئێزدییەکان دەکەین کە داوا دەکەن ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی نێوان بارزانی-كازمی بەناوی حکومەتی عێراق و ھەرێمەوە کراوە هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ڕێز له‌ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له‌شه‌نگال بگیرێت.
٤. پێویسته له‌په‌رله‌مانی عێراقدا ئەنجومەن و
خۆ-بەڕێوەبەریەکەشیان بەفەرمی قبوڵ و بەیاسایی بکرێت.
٥. پێویسته نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی خۆیان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ھەبێت تاكو لێكۆڵینه‌وه و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌و سزادانی ته‌واوی تاوانبارانی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كە و بەدادگایی کردنیان
٦. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارن له‌كڕین و فرۆشتنی ژنانی ئێزدی، سزای گران بخرێته سه‌ریان و بەشێوەیەکی یاسایی و میدیایی ڕسوا و مەحکوم بکرێن.
٧. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حکومەتی فیدراڵی عێڕاق ئه‌ركی گه‌ڕاندنەوه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری بگرنه ئه‌ستۆ..
٨. پێویسته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكبهێنرێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كاندا.
تەڤگەری ئازادیی کۆمە‌ڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٠٢/٠٨/٢٠٢١