داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، چیدیکە ڕیگە بەو هێڕشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەدەن لەبەرامبەر خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق بەبیانووی جیاواز.
سەر لە ئێوارەی دوێنێ ١٠/٣/٢٠٢٣فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێڕشێکی ئاسمانی بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە گوندی سەیدانی سەربە شارەدێی قەرەهەنجیری شارۆچکەی چەمچەماڵ کرد، لەئەنجامی ئەو هێڕشەدا چەند شەهید و بریندارێکی لێکەوتەوە.
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند جومعە کەریم: ئیدانەی ئەو هێڕشە ئاسمانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین کە دوێنێ ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک شارۆچەکەی چەمچەماڵ کردە ئامانج و چەند شەهید و بریندارێکی لێکەوتەوە، لەم مانگەدا ئەمە دووەم هیڕشە بۆ سەر ناوچەی نیشتەجيبوون و مەدەنی، ئەم هێڕشانە لەکاتێکدایە، کە ناوخۆی تورکیا دوای بومەلەزرەکەی ئەمدواییە لەبارودۆخێکی مرۆیی خراپدایە، بەڵام دەوڵەتی تورک وازینەهيناوە لەپیشێلکارییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و سەروەری خاکی عێراق.
جومعە کەریم ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، چیدیکە ڕیگە بەو هێڕشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەدەن لەبەرامبەر خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق بەبیانووی جیاواز، پێویستە گەلی عێراق، پيکەوە لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.