تەڤ- چاند لە پاریس لە دژی گۆشەگیرکریی چالاکیی ئەنجامدا

بزوتنەوەی کولتووریی تەڤ- چاند لە پاریس، لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی ئەنجامدا.

بزوتنەوەی کولتوور و هونەری (تەڤ-چاند)، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

هونەرمەندان لە گۆڕەپانی ساینت میشڵی پاریس کۆبوونەوە، وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بە پلانکاردەکانیان سەرنجیان بۆ سەر گۆشەگیریی دژوار راکێشا، کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی ئۆجالانەوە نییە.

هونەرمەندان سرودی چەرخا شۆڕشیان وتەوە و بەردەوام دروشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد”یان دەوتەوە.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …