دانیشتوانی ١١ گوند خۆپیشاندانیان کرد

دانیشتوانی 11 گوند، بە هۆی ئەوەی سێ ساڵە کۆمپانیایەک رێگەی گوندەکانیانی تێکداوە خۆپیشاندانیان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتوانی 11 گوند لە رێگەی نوێی هەڵەبجە- سلێمانی دەستیان بە خۆپشاندان کرد و رێگەی لە هاتوچۆی هاووڵاتییان کرد و رایانگەیاند ماوەی سێ ساڵە دوو کیلۆمەتر رێگەی گوندەکەیان بۆ قیر نەکراوە.

یەکێک لە جوتیارە ناڕازییەکان ئاماژەی بەوەکرد،  ئەوان کاریان لەو رێگایەدایە وبەهۆی  خراپی رێگاکەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

قائیمقامی سەیدسادق رایگەیاند، درێژی شەقامەکە دوو کیلۆمەترە و ئەرکی زۆری لەسەرە و جوتیاران هاتوچۆی لێوەدەکەن.

خۆپیشاندەران رایدەگەیەنن، ئەو کۆمپانیایەی رێگەکەی تێکداوە ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی رێگەکەیە و تائێستا چاکی نەکردوە، پێشتریش چەندجارێک وەکو ئەنجومەنی گوندەکان چونەتە لای پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی سەیدسادق بەڵام بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکردوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ساڵی رابردو کۆمپانیاکە بەڵێنیدا کە کارەکانی رێگاکە تەواوبکات بەڵام تائێستا تەواونەکراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …