بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێرانەوە ٣ کۆڵبەر بریندار بوون

ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لەکۆڵبەران کرد، بەوهۆیەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ھەورامان و بانە لە ڕۆژھەڵاتی کورستان سێ  کۆڵبەر بریندار بوون.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردوە، شەوی ڕابردوو ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی سنووری ‘تەتە’ی ھەورامان، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ‘سەباح. م’ تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی گوندی ھەڵوژانی مەریوان و ‘کەنعان تەباسیدە’ تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی مەریوان، بریندار بوون.

لە لایەکەی دیکەوە ڕۆژی ٢٠ ئەیلول، لە ناوچەی سنووری ‘کێلە’ی بانە، کۆڵبەرێک بەناوی ‘فەرید’ بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …