موراد قەرەیلان لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی ماسکی گەریلا لەلایەن پەدەکەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئاژانسی هەواڵی فورات

 

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، ئەو ماسکانەی لەلایەن دۆستەکانمان لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان نێردرا، پەدەکە دەستی بەسەردا گرت و وەکو ئەوەی کارێکی گرنگی ئەنجامدابێت، هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

 

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی ئێستای کوردستان و شەڕی مان و نەمانی گەلی کورد کرد.

قەرەیلان تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە و ڕایگەیاند: گەل، دۆستەکانمان، خاوەن ویژدان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ، دەبێت زۆر دڵنیابن لەوەی، هێزی چەکداری تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت.

ئاماژەشی بۆ ڕەتکردنەوەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک کرد و دووپاتیکردووە،”ئەگەر سوپای تورکیا پاکە، وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن، با ڕێگا بدەن شاندێکی سەربەخۆ بێتە شوێنی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوە بکات، ئەگەر درۆ ناکەن، ڕێگریی لە شاندی سەربەخۆ مەکەن و گەرەنتی پاراستنی ئاسایشیان بکەن”.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی گەل، باسی لەوەشکرد، ئێستا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، سوپای تورک شەڕی هەرە زۆر بە هێزی ئاسمانیی، چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو ئەنجام دەدات، بەڵام بیریان لەوە نەکردووەتەوە، کە گەریلا بە تاکتیکی ژیرانە و ئافرێنەر، هێرشی دووژمن پوچەڵ دەکاتەوە، بە جەسارەتێکی مەزن، بەرخۆدانییەکی بێ ئوێنە ئەنجام دەدات.

قەرەیلان، ڕایگەیاند: تیمەکانی گەریلا خاوەن هێزی شەڕی ڕیکخراون، لەسەر بنەمای پسپۆریی و بەکارهێنانی تونێلی ژێر زەوی لەکاتی شەڕدا، هەم لەسەر زەوی و لە گۆڕەپانەکان بڵاوبوونەتەوە، هەمیش لەژێر زەویدا دەتوانن شەڕ بکەن، بەرخۆدانی ئێمە لەسەر بنەمای لەناوبردنی داگیرکارییە لەسەر کوردستان.

ئاماژەی بە دەستبەسەرداگرتنی ماسکی گەریلا کرد لەلایەن پەدەکەوە و ڕایگەیاند: ئەو ماسکانە لەلایەن دۆستەکانمان لە ئەوروپا بۆ کوردستان نێردرا، بەڵام پەدەکە دەستی بەسەردا گرت و وەکو ئەوەی کارێکی گرنگی ئەنجامدابێت، هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

ئەوەشی ڕونکردەوە ئەو دۆستانەیان لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتیان بۆ دژی بەکارهێنانی چەکی میمیایی ئەنجامدابوو لەبەر ئەوەی نەیانزانیبو چۆن بیگەیەننە دەستی گەریلا ناردویانەتە ڕۆژئاوای کوردستان کاتێک هەوڵدراوە بیگەڕیننەوە بۆ گەریلا پەدەکە دەستی بەسەرداگرتووە.

وتیشی: لەم قۆناغەدا هێزێک کە بە خۆی دەڵێت، من کوردم، لەگەڵ ئەوان بێت، شەرمهێنەرە، چۆن وەڵامی مێژوو دەدەنەوە،؟، تێگەیشتنێک هەیە دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات، لەبەرامبەردا بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا هەیە، ئەوانەی ئەمە نابینن و چەواشەکاریی دەکەن، سبەی ئازارەکەشی دەکێشن.

قەرەیلان سڵاوی بۆ هەموو ئەو کەسانە نارد، کە بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کردووە دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ڕایگەیاند: چالاکییەکان هێشتا نەگەشتوونەتە ئاستی تێرکەر، بەڵام بەتایبەت لە ئەوروپا هەوڵدانی جدیی هەیە، لە کوردستانیش هەنگاو نراوە، ئێمە هیوادارین کە لەمەبەدوا کاردانەوەی گەلەکەمان زیاتر ببێت.

ئاماژەی بۆ سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دواتر پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی ژن ژیان ئازادیی، زۆر گرنگ و مێژووییە، ئەمە بەشێوەیەکی ئاشکرا نیشانی دەدات، ئێمە لە قۆناغێکی گرنگداین.

وتیشی: ئەمە قۆناغی مان و نەمانە، دەبێت هەموو شۆڕشگێڕ، وڵاتپارێز، جەوان و ژنی کوردستان و ڕەنجدەر زیاتر تێبکۆشن و ڕۆڵ بگێڕن، ڕۆژی تێکۆشان و بەڕێکخستن بوون و چالاکییە، بانگەوازیی لە هەموو کەس دەکەم، کە زیاتر خۆیان بەڕێکخستن بکەن، زیاتر فیداکاریی بکەن و بڕژێنە گۆڕەپانەکان، بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان مەزن بکەن و دەستکەوت و بەهانی خۆتان بپارێزن.

لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا موراد قەرەیلان ڕایگەیاند: دەبێت لەبەرامبەر گۆشەگیریی دژ بە مرۆڤایەتیی سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەبەرامبەر گەریلا و بمبی قەدەغەکراو، بێدەنگ نەبن، بۆئەوەش فیداکاریی بۆ هەموو وڵاتپارێزان و دیموکراتەکان ئەرکی سەرەکییە.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *