پارێزەرێک: هەڵگرتنی چەک کوشتنی ژنانی زیاتر کردوە

پارێزەرێک رایدەگەیەنێت، تاکەکان بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆیان چەک بەکارئەهێنن لە کاتێکدا ئەتوانن بە یاسا مافەکان وەربگرنەوە، جەختیکردەوە: هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە کۆمەڵگەدا، کوشتنی ژنانی زیاتر کردوە.

گۆنا مەجید، پارێزەر بە “ئاژاسنی هەواڵی ژن”ی راگەیاندوە، ئاماژەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە و بووەتە هۆی زیادبوونی تاوانەکان. بەو پێیەی ئێمە لەدادگاکاندا کار دەکەین کەیسی زۆر دێتە لامان کە تەنها بە هۆی دەمەبۆڵەیەکی بچوکەوە پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت، لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە یان کوژراوە، بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەتیش دەگەڕێتەوە بۆ ناهۆشیاریی تاکەکانی کۆمەڵگە لە هەڵگرتنی چەک یان ئەو ئامێرانەی تاوانێکی پێ ئەنجام دەدرێت، زۆر جاریش هۆشیار نیین بەرامبەر ئەو یاسایانەی لە دادگاکاندا هەن، لە کاتێکدا کۆمەڵێک یاسای بەسوود و گرنگمان هەیە.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد، تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆیان چەکی بی مۆڵەت بەکاردەهێنن لە کاتێکدا دەتوانن لە ڕێگەی یاساوە مافەکان وەربگرنەوە، ئەو کەسەی تاوانێک ئەنجام دەدات بە چەک ئەگەر ساتێک پێش ئەوە بیربکاتەوە هەرگیز ئەو کارە ناکات، چونکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خۆی و بەرامبەرەکەی.

ئەوەشی وت: لە یاسای باکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت کە لە ساڵی ٢٠٢٢ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە یاساکەدا ماددەی ١٥ هەیە، ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی هەڵگرت یان بازرگانیی پێوە کرد سزاکەی ساڵێک بۆ ٣ ساڵە و سزای ماددیش لە ٢ میلیۆن دینار کەمتر نییە و لە ٥ میلیۆن دینار زیاتر نییە، لە ماددەی ٢ی یاساکەدا سزاکەی قورستر کردووە، ئەگەر چەکەکە مۆڵەتی هەبوو، بەڵام لە ناڕەزایەتیدا بەرامبەر بە خەڵک بەکارهات، ئەوە سازکەی ٣ ساڵ زیندانی لەگەڵ سزای ماددی کە لە ٥ میلیۆن دینار کەمتر نییە و لە ١٠ ملیۆن دیانر زیاتر نییە، ئەگەر بێ مۆڵەت بوو و تاوانی پێ ئەنجامدرا سزاکەی ٧ ساڵ زیندانییە.

ئەو پارێزەرە جەختی لەوەکردەوە: هەڵگرتنی چەک کوشتنی ژنانی زیاتر کردوە، کەسانی سەربازیش کاتێک چەکیان پێ دەدرێت دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاریەکیان پێ بدرێت کە لە هەموو کاتێکدا پەنا نەبەنە بەر چەکەکە. 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …