بابەکری دڕەیی بۆ تەڤگەری ئازادیی: ئەم خەتە فیکرییە کاری زۆری کردوە

بابەکر دڕەیی بە بۆنەی دامەزراندنی تەڤگەی ئازادییەوە رایگەیاند، ئەم خەتە فیکرییە کاری زۆری کردوە، تەڤگەری ئازادییش ئەگەر بتوانێت کاری باش بکات لەناو خەڵکدا ئەتوانێت ببێتە جێگەی ئومێدی خەڵک.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بابەکر دڕەیی – نووسەر، بە بۆنەی نۆیەمین ساڵ وەگەڕی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەمەبەستی پییرۆزبایی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کرد و پییرۆزبایی لە هەڤاڵان و دامەزرێنەرانی تەڤگەری ئازادیی کرد و رایگەیاند: پییرۆزبایی دەکەم لە هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادیی کە کاریان کرد بۆ دروستکردنی جوڵانەوەیەکی تێکۆشەرانە و ئامانج دار لە هەرێمی کوردستان. لەبەشەکانی تری کوردستان ئەم خەتە فیکرییە کاری زۆری کردوە، لە باکور کوردستان  ئێمە دڵنیایین بییرکردنەوی ئاپۆیی کاری خۆی ئەکات و حکومەتی تورکیا حیساب ئەکات بۆ ئەم هێزە و چل ساڵە خەریکە نەیتوانیوە هیچ بەرامبەر ئەم خەتە فیکرییە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خۆرئاوای کوردستان ئەم هێڵە فیکرییە حکومەتی هەیە،  چەند ساڵێکە حکومەتی خۆسەریی هەیە توانیویەتی بۆ هەموو دونیا ئیسپاتی بکات، ئەتوانێت بەڕێوەبەرایەتییەکی دیموکراتیک بکات کە لە ئاستی جیهانییدا مەقبول بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە خۆرهەڵاتی کوردستان دروشمەکانی ئەم هێڵە فیکرییە، توانیویەتی ببێتە دروشمی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و پایەکانی حکومەتی ئێرانی تا ئەندازەیەک لەرزاند.

دڕەیی، جەختی لەوە کردەوە: لە هەرێمی کوردستانیش ئەگەر تەڤگەری ئازادیی بتوانێت بەهەمان پێودانگ کار بکات و بەرەوپێشەوە بڕوات، بێگومان ئەبێتە جێگەی ئومێدی خەڵکی ئەم وڵاتە، کە تا ئەندازەیەک لە بۆشاییەکی سیاسییدا ئەژین. ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆن بوون و زۆر کەس لەبەری ئۆپۆزیسیۆن بوون، نەیان توانی ئاوات و ئامانجەکانی خەڵک بەدی بهێنن. ئەم حەرەکەتە ئەگەر بتوانێت کاری باش بکات و لەناو خەڵکدا کەوادیر و رۆسنبییر کۆبکاتەوە، ئەوا ئەتوانێت ببێتە جێگەی ئومێدی خەڵک.

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …