پەیمانگەیەکی جیهانیی: لە عێراقدا شێرپەنجە چل هێندە زیادیکردوە

پەیمانگەیەکی ئەمریکیی ئاشکرایئەکات، پلەکانی گەرما لە عێراق دوو پلە لە تێکڕای جیهانیی بەرزترە و هۆکاری ئەمەش ئەمریکایە، بەو پێیەی بەغداد لە ئێستاوە لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەست شەپۆلێکی گەرمای بەرگە نەگر دەناڵێنێت، ساڵانێکە زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتەکانی رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە، لە کاتێکدا لە پێنج منداڵدا سێ منداڵ لە وڵاتەکەدا دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

پەیمانگەی سەدەی ئەمریکیی راپۆرتێکی لەبارەی کەشوهەوای عێراقەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە “ریشە قووڵەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق دا لە چیرۆکی لەناوبردنی زۆنگەکانی وڵاتەکەوە لەلایەن رژێمی سەددامەوە دەستپێدەکات، کە ئەم زۆنگاوانە سیستمێکی ژینگەیی گرنگی زۆریان هەیە، کاتی خۆی دامەزراوە عێراقییەکان لە ماوەی سزاکانی ڕۆژئاوادا زۆنگاوەکانیان خراپ کرد، پاشان لەشکرکێشیی و داگیرکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ساڵی ٢٠٠٣دا  بووە هۆی ئەوەی شتەکان زۆر خراپتر بکەن”.

لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، “ئەمریکا پاشماوە و تەقەمەنیی ژەهراویی لە ژینگەی عێراقدا فڕێدا، هەروەها تائیفەگەریی عێراقیی بە دامەزراوەیی کرد، هەروەها ناسەقامگیریی لە حوکمڕانییدا زیادیکرد، زیادبوونی پیسبوون دڕندانە بوو، هەربۆیە لە جەنگی کەنداوەوە رێژەی شێرپەنجە لە عێراق دا نزیکەی چل هێندە زیادی کردوە، لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا دانیشتوان رووبەڕووی بارگرانی نەخۆشییەکان دەبنەوە، خراپ بەڕێوەبردنی ئاو، وایکردەوە جووتیاران لە زەویەکانیان دوور بکەونەوە و روو ئەکەنە گەڕەکە زەبەلاحەکانی شارەکان، کە لێهاتووییەکانیان لە گوندەکاندا بێ بەها بووە.

پەیمانگەی سەدەی ئەمریکیی باسی لەوەشکردوە، “سەرەڕای دەستپێشخەرییەکانی حکومەت و واژۆکردنی ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس لەلایەن عێراقەوە، کارەکانی دەوڵەت وەک خەیاڵێک ماوەتەوە، بەو پێیەی هێشتا دامەزراوەکان لە سەردەمی سەدام و داگیرکاری ئەمریکادا لاوازن، هەروەک چۆن وڵاتەکە هێشتا گیرۆدەی نەوتە، ئەمەش نەک تەنها ڕێگریی ناکات لە بەشدارییکردن لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی، هەروەها ئابوورییەکی یەک رەهەند، دەوڵەتێکی گەندەڵی دروستکردوە کە توانای ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە زیرەکانەیەی نییە کە گۆڕانی کەشوهەوا بەڕاستیی پێویستی پێیەتی”.

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …