کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی پەرلەمان لەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد

بەر لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەستیپێکرد.

بڕیاربوو کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت، بەر لە دانیشتنەکە فراکسیۆنەکان لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە.

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی هەریەک لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و نزار خەیروڵا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان دەکرێت.

حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تورکیا و ئێران سوود لە لاوازیی عێراق وەردەگرن لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خاکی وڵات.

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر داوای حەسەن عەزەری، سەرۆکی فراکسیۆنی کوتلەی سەدر و پەرلەمانتارێکی دیکە بووە و بە واژۆی ٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.

سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى یەنەکە بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند: پێموایە زۆرینەى فراکسیۆنە کوردستانیى و عێراقییەکان بەشداریى دانیشتنەکە دەکەن.

وتیشی: ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەتوانێت داوا لە وەزارەتى دەرەوە بکات سەبارەت بەو لەشکرکێشییە هەڵوێستى هەبێت.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *