باشووری کوردستان له ٣٠ ساڵی رابردوو، به قۆناخێکی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت له ئه‌نجامی راپه‌ڕین به‌ده‌سکه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی داگیرکه‌ران له رێگای پارته به‌کرێگیراوه‌کان، بوونه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه نه‌که‌ونه خزمه‌ت کۆمه‌ڵگه، هه‌مانکات رێگریی بکه‌ن له دیموکراتیزه‌کردن و یه‌کێتی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان. بۆیه گرنگه جارێکی تر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوانیان شیکار بکه‌ین بۆ ناو شۆڕشی باشووری کوردستان.
کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ی هه‌ولێر، که له ئه‌نجامی هێرشی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک و به‌کرێگیراویه‌تی په‌ده‌که\عێراق پێکهات، له ئه‌نجامدا بووه هۆکاری شه‌هیدبوونی زیاتر له ٨٠ کادیر و خه‌باتکار و شۆڕشگێڕی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌توانای په‌که‌که، که بڕیاریان دابوو تا کۆتایی ژیانیان به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن و پێشه‌نگبن له دیموکراتیزه کردنی باشووری کوردستان.
کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ دوای که‌متر له ساڵێکی خیانه‌تی په‌ده‌که\عێراق هات بۆ داگیرکردنی هه‌ولێر و ناوچه‌کانی تر به‌ڕێگای سه‌ربازه داگیرکه‌ره‌کانی رژێمی به‌عسی رووخا‌و. بۆیه گرنگه هه‌ر دوو رووداوه‌که وه‌ک دوو بویه‌ری داگیرکردنی هه‌ولێر و باشووری کوردستان به‌ناو بکرێن له رێگای داگیرکه‌رانی رژێمی به‌عس و ده‌وڵه‌تی تورک، له رێگه‌ی پارتێکی به‌کرێگراوی وه‌ک په‌ده‌که\عێراق. بۆیه ئه‌و خۆسه‌پاندن و زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ی په‌ده‌که، که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی باشوور هه‌ر رۆژه و به‌ناوێک به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له بنه‌مادا ئه‌وه زوڵم و سته‌می داگیرکه‌رانی سه‌ر کوردستانه له رێگه‌ی په‌ده‌که‌وه پیاده ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵان، ته‌نها له‌دژی کادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌که‌که نییه، وه‌ک چۆن کۆمه‌ڵکوژی و داگیرکه‌ری ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ته‌نها له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کادیر و ئه‌ندامانی یه‌نه‌که نه‌بووه. ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین له‌و به‌رواره به‌دواوه ئیدی هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموکراتی رۆژ به‌ڕۆژ له باشوور له‌کورتی ده‌دات. ئیدی گه‌یشته ئه‌وه‌ی که په‌ده‌که به ده‌یان له رۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر و چالاکوانی بادینان بخاته کونجی زیندانه‌کان، هه‌مانکات به‌بێته که‌وا سووره‌ی به‌ر له‌شکری ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک و هه‌موو کارئاسانیه‌کی بۆ بکات بۆ داگیر کردنی به پله‌ی یه‌که‌م هه‌رێمی بادینان و دواتر سه‌رجه‌م باشووری کوردستان.
گه‌نجان و ژنانی باشووری کوردستان وه‌ک چۆن ساڵانی به‌ر له راپه‌ڕین هێز و توانستی خۆیان بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان نیشاندا، بۆ ئه‌مه‌ش به ده‌یان هه‌زار قوربانیان پێشکه‌ش کرد. له‌دوای راپه‌ڕینیش له‌پێناو زامن کردنی ده‌سکه‌وته‌کان و دیموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستان قوربانیه‌کی زۆریان پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌گه‌ر له‌و به‌کرێگیراویه‌تیه‌یی ئێستای په‌ده‌که بۆ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک تێبگه‌ین، که له ١٤ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه، ئه‌وا ئه‌و هێرش و داگیرکه‌ریه‌یی که له ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ کردیانه سه‌ر هه‌ولێر، باشتر تێده‌گه‌ین. وه‌ک چۆن ئێستا په‌که‌که تاکه ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیرکه‌ران و پاراستنی باشووری کوردستانه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وکاتیش خاوه‌ن هه‌مان ئامانج و رێباز بوو. بۆیه‌ش ده‌بێ ئه‌و راستیه باش بزانین، تاکو ئه‌و داگیرکه‌ری و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی به‌ڕێوه‌چووه، وه‌کو کێشه‌ی نێوان په‌که‌که و په‌ده‌که تێنه‌گه‌ین، به‌ڵکو کێشه‌ی داگیرکه‌ری و به‌کرێگیراویه‌تیه له دژی خه‌ڵکی کوردستانی ئازادیخواز و دیموکراتخواز، که په‌که‌که پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات.
کاتێک ئێمه شه‌هیدانی کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵانی هه‌ولێر باش بناسین، بۆمان روون ده‌بێته‌وه، که ئه‌و تێکۆشه‌رانه چاویان له هیچ موڵک و سامانێک نه‌بووه، هه‌مانکات هیچ ناکۆکیه‌کی که‌سی و بنه‌ماڵه‌یشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه نه‌بووه. تاکه ناکۆکی و هه‌ڵوێستیان ئه‌وه بووه که رێگا نه‌ده‌ن ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین بکه‌ونه خزمه‌ت داگیرکه‌ران و نۆکه‌رانیان، هه‌مانکات دیموکراتیزه کردن و گۆڕانکاری باشووری کوردستانیان کردبووه ئامانجی له‌پێشینه‌یان. له رێگه‌ی باشووری کوردستانیشه‌وه، ده‌یانوویست خزمه‌ت به هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتی بکه‌ن، له ته‌واوی کوردستان به رێباز و هزری رێبه‌ر ئاپۆ.
دوو نمونه‌ی دیار له که‌سایه‌تیه شه‌هیده‌کانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ولێر، هه‌ڤاڵان که‌مال رواندزی و خۆگر گه‌زنه‌ین. وه‌ک دوو شۆڕشگێڕ و دوو راگه‌یاندنکار و دوو رۆشنبیر و دوو نووسه‌ر و دوو مرۆڤی که له ئه‌کادیمیایی رێبه‌ر ئاپۆ په‌روه‌رده‌یان بینیبوو، به جۆش و مۆڕاڵێکی زۆره‌وه خۆیان ئاماده کردبوو بۆ پێشه‌نگایه‌تی کردنی شۆڕشی باشووری کوردستان.
هه‌ڤاڵ خۆگر گه‌زنه‌یی که خه‌ڵکی گوندی گه‌زنه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌حرکه‌ی شاری هه‌ولێره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مناڵیشه‌وه له قاچیه‌وه ئیفلیج بوو، به‌ڵام له ساڵی ١٩٩١ -وه به‌شداری ناو ریزکانی گه‌ریلا ئازادی کوردستان ببوو، له هه‌رێمی برادۆست له چیاکانی خواکورک. سه‌رباری بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یشی، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خیانه‌تکاران له شه‌ڕی داسه‌پاوی پایزی ١٩٩٢ له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی تێکۆشان بوو. پاشان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی وڵات له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ١٩٩٣ وه‌ک خه‌باتکار و کادیرێکی راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌کاربوو. له سه‌ره‌تای ئه‌یلولی ١٩٩٦ چۆته لای رێبه‌ر ئاپۆ و له‌وێ به‌شداری دوو خولی په‌روه‌رده‌ی هزری و سیاسی و رێکخستنی بووه، پاشان جارێکی‌تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوڕ و تینێکی زیاتر په‌ره به خه‌باتی راگه‌یاندنی بدات بۆ پێشه‌نگایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی باشوور.
هه‌ڤاڵ که‌مال رواندزی ساڵی ١٩٩٣ کاتێک قوتابی بوو له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له کۆلیژی ئاداب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخستنی خوێندکارانی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی دروست ده‌کات و ساڵی ١٩٩٤یش له چیای قه‌ندیل چه‌کی گه‌ریلایه‌تی ده‌خات شانی. به‌ڵام به‌هۆکاری هه‌بوونی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بۆیه له‌سه‌ر داواکاری خۆی و ره‌زامه‌ندی رێکخستن، به‌شداربوو له خه‌باتی راگه‌یاندنی و خزمه‌ت کردن له رۆژنامه‌ی وڵات. هه‌ڤاڵ که‌مالیش بۆ دیداری رێبه‌ر ئاپۆ و به‌شداربوون له خولی په‌روه‌رده‌ی ساڵی ١٩٩٦ ده‌چێته شام و به‌و ئاواته‌ی شاد ده‌بێت که رۆژێک له رۆژان به دیداری رێبه‌ر ئاپۆ شادبێ و په‌روه‌رده‌ی له‌لا ببینێ.
رێبه‌ر ئاپۆ و په‌که‌که له‌پێناو ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به‌هێز و ئیراده‌ی رێکخستنی خۆی بتوانێ هێزێکی سه‌ره‌کیبێ له گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌ی و ئه‌و پیلان و داگیرکه‌ریه‌یی که به‌ڕێوه ده‌چێت پووچه‌ڵی بکاته‌وه، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه به‌سه‌دان کادیر و ئه‌ندام و خه‌باتکار و که‌سایه‌تی وڵاتپارێزی پێگه‌یاندوه‌و رێنمایکه‌ریان بووه بۆ چۆنیه‌تی خزمه‌ت کردن و به‌روپێش بردنی کۆمه‌ڵگه.
شه‌هیدان خۆگر و که‌مال دوو نمونه‌ن له‌و ٨٠ شه‌هیده‌ی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ولێر، که بێ سڵکردنه‌وه‌و دوودڵی تا دوا دڵۆپی خوێنیان، چیان هه‌بوو پێشکه‌شی گه‌له‌که‌یان کرد. هیچ رۆژێکیش به قه‌ده‌ر ملیمێک ته‌نازولیان بۆ داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوانیان نه‌کرد. بۆیه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین به ئازادی ژیان و به سه‌ربه‌رزیش شه‌هیدبوون.
ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌واوکه‌ری هه‌مان ئه‌و خه‌بات و فیداکاریه‌یه که خۆگر و که‌مال و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئه‌و کات نیشانیاندا. ئێستاش ده‌بینین شۆڕشگێڕانی کوردستان به هه‌مان هه‌ست و باوه‌ڕی و مۆڕاڵه‌وه رووبه‌ڕووی داگیرکه‌ری و به‌کرێگیراوانیان بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه یه‌کلا ده‌کاته‌وه، که دوای ٢٥ ساڵ له کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧، دیسان رێبازی خۆگر و که‌ماله‌کان رێگای سه‌ره‌کیه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوور و پێشه‌نگایه‌تی کردن بۆ دیموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگه.