تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزدەکات

تەڤگەری ئازادیی رایدگەیەنێت، بەدروشمی”نەورۆز هێمای شۆڕشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادییدا” لە شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکەن.

 

کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکەین.

سۆران سەردار وتەبێژی ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک ڕاگەیاند: “سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلانی عێراق و کوردستان و گەلانی کەرکوک دەکەین، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە کەرکوک ئاهەنگێکی جەماوەری ساز دەکەین بۆ پیرۆزکردنی جەژنی سەری ساڵی کوردی.

وتیشی: ئێمە وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، هەموو ساڵ بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکەین، نەورۆزی ئەم ساڵیشمان لەژێر دروشمی (نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) دەبێت، وە داوا لە تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی شاری کەرکوک دەکەین بەشداربن لەم ئاهەنگە جەماوەیەدا، چونکە بە هاتنتان ئاهەنگەکە جوانتر دەبێت.

وتەبێژی ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک ئاماژەی بە کات و شوێنی ئاهەنگە و هونەرمەندانی بەشداربووی ئاهەنگەکە کرد، ڕایگەیاند: ئاهەنگی نەورۆزی ئەم ساڵمان وەکو ساڵانی پێشووتر لەناوچەی شێوەسوری ناحیەی تەقتەق سەر بە پارێزگای کەرکوک دەبێت، لە بەرواری ١٧ی ئادار ئاهەنگە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک هونەرمەندی خۆشەویست بەشدار دەبن کە بریتین لەهەر یەک لە هونەرمەند(ژینە سەقزی، سامان دیلان، لوقمان سەلیم، فەرمان هەورامی و گروپی میزۆپۆتامیا)”.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *