لە شەنگال گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی پاتریکۆر ئاشکرایکرد، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە، کە هی سەردەمی دڕندەیی داعشە لە ساڵی ٢٠١٤دا.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی پاتریکۆر بەیاننامەیەکی بڵاکردەوە و تیایدا ئاماژەبەوەئەکات، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا کۆمەڵکوژیی تیادا ئەنجامدا و گۆڕەکە بۆ سەردەمی کۆمەڵکوژییەکانی داعش ئەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شەنگال لە ناوەندی شەنگال لێکۆڵینەوەی کردووە و گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزیوەتەوە.

ئەوەش هاتووە: “ئێسکی ژن و منداڵ لە گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە و بەشێکیان لە پێکهاتەی شیعەن، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکراون. بەداخەوە، لە کاتی پرۆسەی کۆنکرێتکردنی قوتابخانەیەکدا و لە کاتی هەڵدانەوەی خۆڵ لەلایەن شۆفڵێکەوە ئێسکەکانیان دۆزراوەوە”.

تا ئێستا ٨٥ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراونەتەوە. لە ۱٥ی ئازاری ۲۰۱۹ دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان  پرۆسەی هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ لە شەنگال دەستی پێکرد.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …