یادی شەهید ڤیان جاف لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا

 

بەئامادەبوونی هەڤاڵان و دۆستانی یادی شانزەهەمیین ساڵیادی گیانبازییەکەی شەهید ڤیان جاف، لەگردی سەیوان لە شاری سلێمانی، بەرزڕاگیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٢/٢٠٢٢لەشاری سلێمانی بە دەست پێشخەری تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان ڕەژاک یادی ڤیان جاف بەرزڕاگیرا، لە سەرتای مەراسیمەکەدا بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان پاشان وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە لایەن بانو حسێن، ئەندامی ڕێکخراوەکەوە خوێندرایەوە.
ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ١٦ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر چالاکیە گیانبازییەکەی شەهید ڤیاندا، ئەو چالاکییە لە وەڕەسیی و بێ تاقەتییدا نەبوو، بەڵکو بەو چالاکییە بەرگریی لە دۆزی ژن کرد، شاری سلێمانی و کوردستانی بە ئاگا هێنا دژی زوڵم و داگیرکاریی.
وتیشی: هەڤاڵ ڤیان پەیامی بۆ هەموو ژنانی باشور ئەوەبوو، کە چیتر ژنان نەبنە کاڵاو نەبنە ژێردەستەی پیاوان، بەڵکو خۆیان شەڕی ئازادی و سەربەخۆی بکەن،

دواتر وتاری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەلایەن سارا ڕەزا-وە خو‌ێندرایەوە، و ڕایگەیان: شەهید ڤیان هەر لە منداڵییەوە هەستی بەو زوڵم و زۆرەی باشووری کوردستان کردووە و پەسەندی نەکردووە، بۆیە هەمیشە ڕوبەڕووی ئەو عەقڵیتە خێڵگەراییە بوەتەوە، کە ژن تێیدا چەوسێندراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد و وتی: بێگومان ئەم ژنە بە فکرێکی قوڵ و نوێوە، لێرەوە هەنگاو بە هەنگاو قوڵ دەبیتەوە لە پرسەکانی کۆمەڵگا، لەو قوڵبونەوەی خۆیدا پەیوەست دەبێت بە ڕیزەکانی گەریلاوە، چەندین پەروەردەی فکریی دەبینێت و هەتا دەگات بەو ئاستەی چالاکی گیانبازیی ئەنجام بدات. دژ بەو پیلانگێڕییە چەپەڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە وەڵامدەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد و ڕایگەیاند:بۆیە ئێمەش بەڵێن دەدەین ڕێگاو ڕێبازی شەهید ڤیان بەردەوامیی پێبدەین.

بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان جاف لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا، چالاکییەکی گیانبازیی ئەنجامدا و شەهید بوو.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *