ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کرد.
ئەمڕۆ، چوارشەممە ٥/٤/٢٠٢٣ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق” محەمەد عنوز” سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان لە بەغداد کرد. شاندەکە لەلایەن حسێن کەرکوکی بەرپرسی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەغداد و ئەندامی دیوانی کۆنگرە پێشوازییان لێکرا.
لای خۆشیانەوەپەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق محەمەد عنوز خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە کردنەوەی بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد.
هەروەها وتیشی خۆشحاڵبوون بەوەی تەڤگەری ئازادیی خاوەن بەرنامە و ڕوئیای بۆ بەغداد و حکومەتی هەرێم جیاوازە، لەسەرجەم پارت و لایەنە کوردییەکانی تر. هەرلە دانیشتنەکەدا پرسی سیاسی و ئابووری تاوتێکرا و گفتوگۆ کرا لە داهاتودا زیاتر کاری هاوبەش بکەن بۆ گەشتن بە چارەسەری و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەرێم و بەغداد.