لە شاری دهۆک، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون، گیانی لە دەستدا و نەخۆشییەکە لە عێراق لە زیادبووندایە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەگڤان دۆسکیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دهۆک رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە نەخۆشخانەکەمان گیانیلەدەستدا”.
ئەوەشی خستەڕوو: تووشبووەکە دانیشتووی ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و پیشەی بەخێوکردنی مەڕ و مانگا بووە.
حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە عێراق گەیشتووەتە سەرووی ١٠٠ حاڵەت و مردنیش ١٨ حاڵەت، كە دوو كەسیان لە هەولێر بوون.