زاموا زاگرۆس
“ستاتۆی باشووری كوردستان، له پێناو ئازادی گه‌لی كورد دروست نه‌كراوه، به‌ڵكوو به خواستی هێزه ئیمپریالیسته‌كان درووست كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه دوای زیاتر له ٣٠ ساڵ هێشتا گه‌لی باشوور له نه‌هامه‌تی چه‌رمه‌سه‌ریدا ده‌ژین”.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، به‌ریتانیا كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ژموونگه‌رایی جیهانی ده‌كرد، به مه‌به‌ستی په‌لكێشانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چه‌ندین ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی درووست كرد. كوردستانی گه‌وره‌یشی به سه‌ر چوار له‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وەدا دابەش کرد، ئامانجیش له‌و دابه‌شكردنه بۆ ده‌سكه‌وتی زیاتری هێزه ئیمپریالیسته‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی كوردان بوو له‌یه‌كتر و به‌كارهێنانی كوردان بوو له ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌یش بوو گه‌لی كوردی ڕووبه‌ڕوی جینۆسایدی كلتووری و جه‌سته‌یی كرده‌وه.
به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می ساڵی ١٩١٤، دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین شڵه‌ژاوتر و ئاڵۆز تربوو به ده‌ست هێزه ئیمپریالیسته‌كان، گه‌لی كوردیش له قوڵایی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ناوچه‌كه بوو، هێزه ئیمپریالیسته‌كان له پێناو ئامانجه‌كانی خۆیاندا، كوردستانی گه‌وره‌یان دابه‌ش كرد و به‌شی باشووریان له به‌شه‌كانی تری دابڕی و به زۆر لكاندیان به ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یشدا هه‌میشه به‌كاریانهێناوه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌یش گه‌لی كوردی ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین جینۆسایدی كلتووری و جه‌سته‌یی كرده‌وه، ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تانی زلهێز ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هۆكاری ئه‌و جینۆسایدانه بوون وا به سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون.
ده‌وڵه‌تانی هه‌ژموونگه‌را هه‌رڕۆژه و له ڕێگه‌ی په‌یماننامه‌یه‌كه‌وه یارییان به گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كرد، گه‌لی كوردیش یه‌كێك بوو له‌وانه و بوو به قوربانی ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان و خاكه‌كه‌ی دابه‌ش كرا. دوای دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌یشی هێشتا چاوی ته‌ماحیان له‌سه‌ر لا نه‌بردوو و به زۆر ده‌یانویست هۆمۆژه‌ن و ده‌سته‌مۆی بكه‌ن، ئەمەش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه‌ی بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان دایانتاشی بوون.
یه‌كێک له‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه‌ی دایانمه‌زراند و به‌شێك له خاكی كوردستانیان پێوه لكاند، ده‌وڵه‌تی ئێراق بوو له ساڵی ١٩٢١. به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌روه‌ك چۆن ویستیان له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بكه‌ن به ناوه‌ندێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، ئاوایش ویستیان له ڕێگه‌ی درووستكردنی ستاتۆیه‌كی ده‌ستكرد و ده‌سته‌مۆی خۆیان ئامانجەکانیان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نا‌ویین بەدەست بهێنن. به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی له سه‌رخاكی كوردستان دروست كراون، له سیسته‌می خۆیان لا نه‌ده‌ن و هه‌میشه برغوییه‌كی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی بن.
بۆیه له‌یه‌ككاتدا نه‌ڕێگه‌یان به‌وه ده‌دا باشوور سه‌ر به‌خۆ بێت، نه‌ده‌شیان هێشت به‌ته‌واوی له ناو سنوری ده‌وڵه‌تی ئێراق لاواز ببێت. بۆ ئه‌مه‌یش پێویست بوو ستاتۆیه‌ك له باشووری كوردستان درووست بكه‌ن، به‌ڵام گه‌لی كورد له باشوور نه‌چووه ژێر باری ئه‌م سیاسه‌ته و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییه‌كی ده‌دا كه گوزارشت له مافه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوورییه‌كانی بكات، شۆرشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودیش هه‌ر بۆ ئه‌م ئامانجه بوو. یاخی بوونی شۆڕشگێڕێكی وه‌ك سمكۆی شكاكیش له هێزه ئیمپریالیسته‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌م ئامانجه بوو كه دژی سنوره ده‌ستكرده‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیركه‌ران بوو. له ڕیفراندۆمی ساڵی ١٩٢٥ به ڕوونی ده‌ركه‌وت، كه سلێمانی و كه‌ركووك نایانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن به لكاندنی باشووری كوردستان به ئێراقه‌وه. پێشتریش ڕازی نه‌بوون به‌وه‌ی به‌شیك بن له ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌مه‌یش له سکاڵایەکدا پڕ كراوه‌ته‌وه و له په‌یماننامه‌ی لۆزان خوێنراوه‌ته‌وه، كه تیایدا هاتووه؛ (كورد نایه‌وێ، تورك حوكمی بكات). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا نه‌چووه‌ته ژێر باری ئه‌و ستاتۆیه‌ی به‌ریتانیا ده‌یویست بۆ ململانێی له‌گه‌ڵ تورك و عه‌ره‌ب درووستی بكا و له‌ژێر هه‌ژموونی خۆیدا بێت، به‌ڵكوو لە هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییه‌كدا بوون كه مافه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوورییه‌كانی تیا پارێزراو بێت.
به‌ڵام به‌ریتانیا گوێی به هیچ داواكارییه‌كی گه‌لی كورد نه‌دا و ته‌نها به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی لەگه‌ڵ كوردان ده‌كرد كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بوو. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌ریتانیا باشووری كوردستانی كرد به ناوه‌ندی ململانێی خۆی له ئێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. گه‌لی كوردیش له به‌رانبه‌ر فاشیزمی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ئێراق و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له باشوور، به پاڵپشتی خه‌ڵكی وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌ر، چه‌ندین شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی كردووه. له‌پاڵ ئه‌م شۆڕش و راپه‌رینانه‌یش، هه‌ر له باشوور به‌رپەر‌چدانه‌وه‌ی خێڵه‌كی و ده‌ستكردی ده‌ره‌كی هه‌بووه له ناوكوردان، بۆیه له باشوور هه‌میشه له پاڵ بزووتنه‌وه و خه‌ڵكی شۆرشگێڕ و وڵاتپارێز، سه‌ركرده و حزبی دروستكراو و خه‌ڵكی خۆفرۆشیش هه‌بوون، تاکە ئامانجی ئەمانە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و داگیركه‌ران بووه.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئوجه‌لان، به نزیكبونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی باشوور، له به‌رگی پێنجه‌می پارێزنامه‌كه‌یدا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردوڕیشه‌یی بۆ باشووری كوردستان كردووه، دوای خوێندنه‌وه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وكات تێده‌گه‌ین، بۆچی دۆخی باشوور دوای ئازادبوونیشی له ده‌ست دوژمن، هێشتا له دۆخێكی شڵه‌ژاو و ناسه‌قامگیردایه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ی دۆخی باشوور، مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و دواتر باسی دۆخی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات.
بۆچوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر مه‌ترسی ده‌وڵه‌ت: ڕیبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت:
(ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان مه‌ترسیدارترین شێوه‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ن، كه له ئاستی پێكدادانی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا ئاماده كراون، ئه‌گه‌ر دونیا بۆ ئه‌و دووسه‌ت ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌ی ڕۆژی ئه‌مڕۆمان دابه‌ش نه‌كرایه، ئه‌وا هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری به‌دی نه‌ده‌هات و ده‌رفه‌تی به‌رده‌وامی نه‌ده‌بوو).
ڕێبه‌ر ئاپۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌مان پێ ده‌ناسێنێ و باسی مه‌ترسییه‌كانی ده‌كات، ستاتۆی باشووری كوردستانیش له چوارچێوه‌ی یه‌كێك له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان، كه ده‌وڵه‌تی عێراقه، به‌رباس ده‌دا. به چه‌ند خاڵێكیش باس له هۆكار و ئامانجی هێزه ئیمپریالیسته‌كان ده‌كات له درووستكردنی ستاتۆی باشووری كورستان.
یه‌كه‌م: كوردی باشوور له پێناو كۆنترۆڵكردنی عه‌ره‌به‌كانی باشوور كراونه‌ته هێزێكی یه‌ده‌گ، كاراكته‌ر و خه‌سڵه‌تی جووڵاندنه‌وه‌ی كوردی باشوور، به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه، هه‌ردوایش به پشتبه‌ستن به كورد سه‌دام حوسێن ڕووخێنرا.
دووه‌م: له ناكۆكی نێوان عێراق و ئێران، گرنگترین ئامرازی به‌كارهێنان بووه، مێژوویش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه.
سێیه‌م: كراوه به هێزێكی یه‌ده‌گ، له پێناو كۆنترۆڵكردنی كۆماری توركیا.
چواره‌م: بووه به یه‌كێك له گونجاوترین ئامرازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، بۆ هێزه هه‌ژموونگه‌راجیهانییه‌كانی وه‌ك ئینگلیز و دواتریش ئه‌مریكا.
پێنجه‌م: له هه‌مووی گرنگتر، وه‌ك پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چاودێریكردنی ته‌واوی كوردستان و پۆتانسێڵی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد و به‌لاڕێدابردنی، له ساڵی ١٩٩١ به دواوه هه‌وڵده‌درێت، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردانی باشور به ستاتۆیه‌ك بگه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها باشووری كوردستان كراوه به ناوه‌ندی ئایدۆلۆژیای به‌رایی (خێڵایه‌تی، ئاینگه‌رایی و مۆدێرنیست).
شه‌شه‌م: زۆر به ئاسانی سامانی ژێر زه‌وی، ئاو و جوگرافیا جوانه‌كه‌ی ده‌قۆزنه‌وه و به كاری دێنن.
ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌یشڵێت: (ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه ئه‌م ڕاستیانه شیكار بكه‌ین، ده‌بینین له بنه‌ره‌تدا به به‌رده‌وامی وه‌ك پۆتانسێڵێكی یه‌ده‌گ، ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی بچووكیان به ده‌سته‌وه‌یه، له میانی به‌ڵێنه‌كانی ئاوا ده‌كرێت و ئاوا كرا. ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌یشی پێ ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن). هه‌روه‌ها پێشی وایه ئه‌م جۆره له درووستكردنی ستاتۆ، وا له كورد ده‌كات به هیوای درووستكردنی قه‌واره‌یه‌ك بن، به ده‌ستی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان له جیاتی پشتبه‌ستن به هێزی خۆیان.
درووستكردنی كه‌سێتی ده‌ستكرد له باشووری كوردستان:
ڕێبه‌ر ئاپۆ له باره‌ی درووستكردنی جۆرێك له كه‌سێتی ده‌ستكرد له باشوور ده‌ڵێت: (یارییه‌كی تر له ناو سنووری (ێراق كه به‌رانبه‌ر به كورد كراوه، زه‌قكردنه‌وه‌ی كاراكته‌ری گومڕا، درۆزن و دروستكراوی بۆرژوازی سوننیه له بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا. كلتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی باوه‌ڕمه‌ندی خێڵ و هۆزه‌كانی ڕاستینه‌ی گه‌ل و قه‌ومی كورد به نه‌بوو داده‌نێت. خوازیارن نه‌ته‌وه‌یه‌كی ساخته‌ی كوردی ئاوا بكه‌ن، له‌سه‌ر دواكه‌وتووترین و خڵته‌ترین میللیگه‌رایی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی و كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سوننی تێرخۆراك ده‌كرێت.
كاریگه‌ری ئیسرائیل له سه‌ر باشووری كوردستان:
ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌باره‌ت به كارگه‌رییه‌كانی ئیسرائیل له سه‌ر باشووری كوردستان و ڕۆڵی له دروستكردنی میللیگه‌رایی كورد له باشووری كوردستان، پێی وایه؛ وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی سپی له ئه‌نادۆڵ ئیسرائیل ڕۆڵی تیا بینیوه، میللیگه‌رایی كوردیش له باشوور، به تایبه‌ت له ڕێگه‌ی بارزانییه‌كانه‌وه ڕۆڵێكی هاوشێوه‌ی تیا بینیوه. به جۆرێك له جۆره‌كان ناسیۆنالیزمی كوردی سپییه، له بواری ئایدۆلۆژی و سیاسیشه‌وه له‌لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه ئاوا كراوه. له بواری تیۆری و پراكتیكییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان ناسیۆنالیزمی توركی سپی و ناسیۆنالیزمی كوردییدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشی وایه: هه‌موو میللیگه‌راكانی دونیا له چوارچێوه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییدا، هه‌ریه‌كه‌یان لقێكی میللیگه‌رایی ئیسرائیلن، ئیسرائیل سه‌نته‌ری میللیگه‌رایی دونیایه.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێن ستاتۆی باشووری كوردستان، له پێناو ئازادی گه‌لی كورد دروست نه‌كراوه، به‌ڵكوو به خواستی هێزه ئیمپریالیسته‌كان درووست كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه دوای زیاتر له ٣٠ ساڵ هێشتا گه‌لی باشوور له نه‌هامه‌تی چه‌رمه‌سه‌ریدا ده‌ژین، چونكه هه‌رخودی هێزه ئیمپریالیسته‌كان، له دوای ڕاپه‌رینه‌وه هه‌میشه حزبێكیان كردووه به حوكمڕانی ئه‌م ستاتۆیه، كه ته‌نها گوێڕایه‌ڵی خۆیان بووه و له به‌ره‌ی دوژمن بووه به‌رانبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی. ئێستایش دوو ستاتۆ هه‌یه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان، یه‌كێكیان باشووره و دوژمن و جیهانبینی میلیگەرایی ئیسرائیل کردوویەتی بە مەیدانی گەمە، یه‌كێكی تریان ڕۆژئاوای كوردستانه و گه‌لی كورد خۆی ئازادی كردووه، له سه‌ر فكر و دونیابینی ڕێبه‌ر ئاپۆ درووست كراوه، ڕه‌نگه له داهاتوودا ببێت به مۆدیلی حوكمڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو دونیا. وه‌ك چۆن زاگرۆس شوێنی له‌دایكبوونی چه‌ندین داهێنانه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئاوایش جارێكی تر ده‌بێته ڕزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی له سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی سته‌مكار. ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی باشوور، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌ره‌ی داگیركه‌ر، هاوشێوه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها پشت به هێز و توانای گه‌ل ببه‌ستن.