دژی ئەو پێشێلکاریی و گوشەگیرییە توندەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵێک پارێزەری هەرێمی کوردستان رایاندگەیاند، دەبێت بە زوترین کات یاسا نێودەوڵەتییەکان بخڕێنەکار رێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەشاری سلێمانیی – ماڵی سندی، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان سازداو پەیامیکیان ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکا و ڕێکخراوی سی پیتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد و تیادا داوایاکردوە رێگریی لە پێشێلکاریی و گوشەگیریی توندی سەر رێبەر ئۆجالان بکرێت.
چرۆ شوانیی – پارێزەر، بە نوێنەرایەتیی پارێزەرەکان بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ٩ی ئەم مانگە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد“ دەستیپێکردووە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، وەک پارێزەران بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بێینە دەنگ”.
وتی، “یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکا، ڕێکخراویcpt ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەشکەنجەیەکی قورسە، ٢٥ ساڵ تێپەڕبووە بەسەر ئەو پیلانگێڕییەدا کە تیایدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستگیر کرا.”
ئەوەشێ خستەڕوو، دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان یەکێک بوو لەو پلانانەی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد دانرابوو، هەروەها بۆ ئەوەبوو کە ببنە بەربەست لەبەردەم بەرەوپێشچوونی گەلی کورد، هەروەها مەرامی دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێز لە پشتەوەبوو، هەرچەندە ڕفاندن و ڕادەستکردنی بە تورکیا پلانێکی هاوبەش بوو، دادگاییکردن و حکومدانەکەشی سەرلەبەری پێشێلێکی گەورە و زەق بوو.
وتیشی، لەو سەردەمە بە دواوە هیچ ڕەفتارێکی یاسایی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵاڵ ئۆجالان ئەنجام نەدراوە ئەگەر فشاری خەڵکی ئازادیخواز نەبوایە بە دڵنیاییەوە پێشێلکارییەکان زیاتر دەبوون، دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ٣٢ مانگە نەیهێشتووە نە پارێزەر و نە کەس و کاری چاویانپێبکەوێت، بەر لە ساڵێک پێش ئێستا ڕێکخراوی cpt سەردانی بەڕێزیان کرد و ڕانگەیاند ڕاپۆرتەکەی بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ڕێگرییەکانی تورکیا ڕێگەی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە نەدا، ئەمەش دووبارە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لە بەیاننامەکەدا ئەو پارێزەرانەی هەرێمی کوردستان، ئەوەشیان خستەڕوو، کە داواکارن لە دەوڵەتی تورکیا هەرچی زووە گفتوگۆی ئاشتییانە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستپێبکاتەوە و ئازادیی فیزیکی دەستەبەر بکەن، ڕاستەوخۆ ڕێگە بە پارێزەر و کەسوکاری بدرێت دیداری لەگەڵدا ببەستن، ڕێکخراوی cptدەبێت تورکیا ناچار بکات بە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان، گەلی کورد لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێدەنگ نەبن و چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام بدەن.