پەرلەمانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ  دانیشتن لە بارەی بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت نیشاندا

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ میواندارییکردنی دەزگا حکومیی و سەربازییەکان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێک کە دوێنێ بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی کردە ئامانج، 3 ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر کوژراون و 3 ئەندامی دیکەش برینداربوون.

مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق  “بغداد اليوم”ی ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانەی تورکیا کە دوێنێ دووشەممە لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، پێشێلکارییەکی گەورە و جددییە بۆ سەروەریی خاکی عێراق و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، ناتوانرێت لەم پێشێلکارییە بێدەنگی بکرێت.

جەختیشکردەوە، “لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی کاردەکات بۆ میواندارییکردنی دەزگا حکومی و سەربازییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشێلکارییە و بڕیاردانی گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکەی تورکیا و دەبێت کۆتایی بەو پێشێلکارییە بەردەوامانە بهێنرێت”.

و: تەڤگەر

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …