“پێویستە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان ناوچەی دژەفڕینی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رابگەیەنن”

جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان، ناوچەی دژەفڕینی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رابگەیەنن و دوڵەتی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی داگیرکەر لەلایەن عێراقەوە پێناسە بکرێت.

ئەمڕۆ سی شەممە، جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت، درێژکەرەوەی هێرشەکانی دێرەزورو رووداوەکانی کەرکوکە، پیلانی دوژمن لێدانی تەواوی قەوارەی هەرێم و خەڵکی کوردستانە، بە ئامانجگرتنی دژەتیروری یەکێتیی بەرامبەر ئەو شەڕەی بوو کە دژی چەتەکانی داعش لە رابوردوو ئێستا ئەنجامیدەدات، ئەم هێرشە هاوپەیمانەکانی داعش ئەنجامیانداوە کە خۆی لە دەوڵەتی تورکیا و دارودەستەکانی ناوخۆی دەبینێتەوە.
ئاماژەشی بە تیرۆکردنی بەرپرسی نووسیینگەی کەنەکەش لە هەولێر کرد، وتی: تێرۆرکردنی ئەندامێکی کەنەکە لە هەولێر، لێدانە لە یەکێتیی نەتەوەیی و یەک رێزیی گەلی کوردستان. بەئامانجگرتنی ئەندامێکی کەنەکە لە هەولێر جێگای گومانە، کەوا لە ژێر چاودێریی دەزگا ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان دایە.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی راشیگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان، ناوچەی دژەفڕینی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رابەگەیەنن و دوڵەتی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی داگیرکەر لەلایەن عێراقەوە پێناسە بکرێت و بناسێندرێت، هەروەها گەلی باشوریش بە یەک دەنگ دژی داگیرکاریی بوەستنەوە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …