لە شاری رانییە یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە  

ئەمڕۆ هەینی لەشاری رانییە، بۆ یادی ١٣ ھەمیین ساڵ رۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و چالاکوان و رۆژنامەنووسانی شارەکە گردبوونەوە و ئەو تیرۆکردنەیان شەرمەزارکرد.

م بڕیار، بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد: تا بەسزاگەیاندن و ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەو کەیسەو سەرجەم تاوانباران و بکوژانی ئازادییخوازان بەردەوام دەبن.

لە بەیاننامەکەدا جەختیان لەوە کردەوە: رێبازی سەردەشتەکان دەکەینە سەر مەشقی تێکۆشان بۆ ئازادیی و دادپەروەریی لەتەواوی کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …