تورکیا هێرشیکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و شەهید و بریندار هەیە

لەکاتێکدا شەڕڤانانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، لە هەوڵی ڕزگارکردنی دوو منداڵدا بوون کە بەهۆی تۆپبارانەوە برینداربوون، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشێکی ئەنجامدا، بەوهۆیەوە  4 شەڕڤان شەهید بوون و دوو شەرڤانی دیکە بریندار بوون و هەروەها فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان هاوڵاتییەکی شەهید کرد.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەهیدکردنی ٤ شەڕڤان و هاووڵاتییەک لێدوانێکی دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”کاتێک شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە هەوڵی ڕزگارکردنی 2 منداڵدا بوون کە بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی لە باکووری ڕۆژئاوای منبج بریندار بوون، 4 شەڕڤان شەهید بوون و شەڕڤانی دیکە بریندار بوون”.

لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سەر بەودەوڵەتە، بە چەکی قورس گوندی دەندەنی تۆپباران دەکەن و لە ئەنجامدا ٢ منداڵ بریندار بوون. کاتێک کۆمەڵێک شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبەج لە هەوڵی گەیشتن بە بریندارەکان و گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی مەنبەج، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەر بۆردومانی کرد. لە ئەنجامدا 4 شەڕڤان شەهید بوون و دوو شەڕڤانیش بریندار بوون. هەروەها له گوندی عەرەب حەسەن فڕۆکه بی فڕۆکەوانی داگیرکهر بۆردومانی ماڵێکیان کرد و لەئەنجامدا هاووڵاتییوک شەهید بوو.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …